سەردانکردنی ئایدەمیر-ی مانگرتوو لە ئیتالیا بەردەوامیی هەیە

ئایدەمیر ماوەى ٦٦ رۆژە لە شاری رۆمای پایتەختى ئیتالیا لە چا لاکیى مانگرتندایە و رایگەیاند "تاوەکو کۆتایهێنان بە گۆشەگیری بەرخودان درێژەى دەبێت".

ئەرۆڵ ئایدەمیر لە پێناو کۆتایهێنان بە گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ماوەى ٦٦ رۆژە لە چالاکیى مانگرتندایە. دەستەیەک لە کەناڵی تەلەفزیۆنى Raî24 سەردانى ئایدەمیریان کرد.

ئایدەمیر لە وتەکانیدا بۆ کەنالێ Raî24 رایگەیاند، لە کەسایەتیى ئۆجالان دا گۆشەگیری بەسەر گەلی کوردستاندا سەپێنراوە.

راشیگەیاند، تاوەکو کۆتایهێنان بە گۆشەگیری بەرخودان و چالاکییەکانى مانگرتن بەردەوامییان دەبێت.

ر.م