فیدراسیۆنی دیموکراتیی عه‌له‌وییه‌كان (فه‌دا - FEDA)، نووسینگەی ئاشتیی ژن (جه‌نی - CENÎ) و کۆمیتەی ناوەندیی پارتیی كۆمۆنیستیی ماركسیست - لینینیست (مەلەکەپە - MLKP) سەبارەت بە کۆتاییهاتنی چالاکیی مانگرتن و ڕۆژووی مردن كه دژبه گۆشه‌گیری به‌ڕێوه‌ده‌چوون، به‌جیا ڕاگه‌یه‌نراوێكیان بڵاوکردەوە.
فه‌دا رایگەیاند، ڕووداوێكی مێژووییه بۆ ئه‌وان کە پێش ئەوەی مرۆڤی زیاتر ژیانی خۆیان لەدەست بدەن، چالاکییەکانی مانگرتن و ڕۆژووی مردن کۆتای‌یان پێهاتووە. ڕاشیگه‌یاند، «ئێمە دڵنیاین کە سه‌ره‌ڕای زوڵمی دەسەڵاتیش، ئەوانەی پێش ئەوەی بمرن مردنیان تێکشکاند، سەرکەوتنە ڕه‌واكه‌یان دەبێتە رووناکی و هیوا بۆ تێکۆشانی هاوبەشی گەلانی سته‌ملێكراو.»
فیدراسیۆنه‌كه له كه‌سایه‌تیی له‌یلا گیوڤه‌ندا سڵاوی له هه‌موو به‌رخۆدێران كردووه و ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌ش کردووه، ئەو تێکۆشانەی بەڕێوەچووه هەڵوێستێکە کە بە دڵپاکیی مرۆڤبوون سەرکەوتن ئافرێنراوه.
جه‌نی له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا سەرنجی خستووه‌ته سه‌ر ڕاگه‌یه‌نراوی چالاکان دوای کۆتایی هێنان به مانگرتن و ڕۆژووی مردن. ڕایگه‌یاند، تێکۆشان بە ڕێگەی جیاواز بەردەوام دەبێت.
جه‌نی هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، لەیلا گیوڤەن و بەرخۆدێرانی چالاکییەکانی مانگرتن و ڕۆژووی مردن، لە دژی فاشیزمی تورکیا بەرخۆدانێکی مێژووییان كردووه و لە سایەی ڕێكخستنی ژنان كه‌شوهه‌وایه‌كی نوێی هیوا هاتووه‌ته ئاراوه. جه‌نی پیرۆزبایی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی له به‌رخۆدێران كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه کۆمیتەی ناوەندیی مەلەکەپە پیرۆزبایی سەرکەوتنی بەرخۆدانی مانگرتن و ڕۆژووی مردنی لە کرێکار، ڕەنجدەر، ژن، گەنج و گەلانی بندەست کرد. لە ڕاگەیاندراوەکەیدا هاتووە، تێكۆشان به‌رده‌وام ده‌بێت تا كۆتایی به فاشیزم ده‌هێنرێت.
s.m