سەرۆکی پارتی چەپ-ی سوید سەردانی هەدەپەی کرد

پرۆسەی دەنگدان بۆهەلبژاردنەکانی پارلمان و سەرۆک کۆماری تورکیا لە ستۆکهۆڵم بەردەوامە، سیاسەتمەدارانی سوید سەردانی چادری چالاکیی هەدەپە یان کرد و پشتگیری خۆیان بۆ هەدەپە دەربڕی.

سژۆسدەت سەرۆکی حیزبی چەپی سوید  لە سەردانی چادری چالاکی هەدەپەدا قسەی کرد و دەستنیشانی کرد کە ئەردۆغان دیموکراسی لەناو بردووە ، میدیاکانی بێدەنگ کردووە، نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان ڕەوانەی بەندیخانە دەکات و فشار دەخاتە سەر گەلی کورد و نەتەوەکانی دیکە.

سژۆسدەت ئەوەی خستە ڕوو کە هەدەپە بەنیازە تورکیا دیموکراتیک بکات وئەگەر دیموکراسی پێکبێت ئەوا هەموو گەلان ئازاد ببن.

سژۆستەدت باسی ئەوەی کرد کە دەمیرتاش ئەوە سال ونیوێکە  لە بەندیخانەدایە و وتی، " لە وەڵاتە دیموکراتیکەکاندا پەرلمانتار و سیاسەتمەدارەکان ناخرێنە بەندیخانە. دەمیرتاش و ئەندام پەرلمانەکانی هەدەپە بە هۆی وتنی ڕاستییەکان، بەهۆی پاراستنی ئاشتی و دیموکراسی حکومەت ئەوانی خستووەتە بەندیخانە. ئەوە دەرخەری ئەوەیە کە ئەردۆغان لاواز بووە.  لە تورکیا ٦ میلیۆن کەس دەنگی خۆیان داوەتە هەدەپە. هەمان کەسان جاریکی دیکە دەنگی خۆیان دەدەنەوە هەدەپە ودەمیرتاش"

پارلمانتاری پارتی چەپ دانیەل ڕیازات-ێش سەردانی چادری چالاکی هەدەپەی کرد.  دانیەل ئەوەی خستە ڕوو کە هەدەپە بەندی هەڵبژاردن دەرباز دەکات و پارتی چەپی سوید بۆ چاودێری کردنی هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران/٣ی پووشپەڕ  سێ پارلمانتار ڕەوانەی تورکیا دەکات.

ک-ش