سەرۆکی پەرلەمانى عێراق: ٢٠ پەرلەمانتار تووشی پەتای کۆرۆنا بوون

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، ٢٠ ئەندامی پەرلەمانی عێڕاق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق محەمەد حەلبوسی لە چاوپێکەوتنێکی لەگەل کەناڵیکی عێراقیدا ڕایگەیاند: "ژمارەی ئەندامانی نوێنەرانی عێراق کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون ٢٠ کەسە"، بەڵام لە چاوپێکەوتنەکەدا حەکبوسی باسی ناوی هیچ لەو تووشبووانەی نەکرد.

هەروەها حەلبوسی ووتی: "پێنج لەو پەرلەمانتارانە خۆیان پیان ڕاگەیاندم، کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون، شەش ئەندامی دیکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خۆیان و بنەماڵە و پاسەوانانەکانیان تووشی ڤایرۆسەکە هاتوون".

حەلبوسی ئەوەشی ووت" لە ئیستادا ٢٠ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تووشی کۆرۆنا بوون و تەواوی ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەی پەرلەمانی عێراق تووشی کۆرۆنا بوون ٢٨ کەسن، بۆیە لەئیستادا ئەنجامدانی کۆبوونەوەی پەرلەمان ئاستەنگە" .

ژ.ت