سەرۆکی یەکێتیى دیموکرات مەسیحییەکانى ئەڵمانیا لە دژی ئەردۆغان لێدوانی دا

ئانه‌گرێت كرامپ كارینباوێر سەڕۆکی یەکێتیى دیموکرات مەسیحییەکانى ئەڵمانیا (CDU) رەخنەی لە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنی ئیستانبوول گرت و رایگەیاند، لە هەڵبژاردنی ٢٣ی  حوزێران دا پشتیوانی لە ئۆپزسیۆن دەکەن.

یەکێتیى دیموکرات مەسیحییەکانى ئەڵمانیا (CDU) حیزبەکەى ئەنگێلا مێرکل راوێژکاری ئەڵمانیا، کە رۆڵی بۆ حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانى وڵاتەکەى نەهێشتووەتەوە و رۆلەکەیانی بۆ خۆی دزیوە دەستی بە دژایەتیکردنی ئاکەپە بە سەرۆکایەتیى تەییب ئەردۆغان کرد. ئانه‌گرێت كرامپ كارینباوێر سەڕۆکی یەکێتیى دیموکرات مەسیحییەکانى ئەڵمانیا (CDU)  هاوکارییە سەربازی، سیاسی و ئابوورییەکانی حکومەتی فیدراڵی ئاڵمانیا بۆ رژێمی ئەردۆغانی لە بیرکرد و بۆ یەکەمجار لە دژی ئاکەپە لێدوانى دا.

سەرۆکی یەکێتیى دیموکرات مەسیحییەکان لە دویسبورگ و لە کۆبوونەوەی بانگەشە بۆ پەرلەمانی ئەوروپا قسەی کرد و گوتی، "بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانى ئەوروپا بە واتایی هاوکاریکردنی ئۆپۆزسیۆنی تورکیایە. هاووڵاتییانی ئیستانبوول بە هەڵبژاردنی شارەوانی هەوڵیاندا بە سیاسەتی ئەردۆغان بڵێن، نا."

'پاش ئەوەی ئەردۆغان شکستی هێنا هەڵبژاردنەکەی پووچەڵ کردەوە'

سەرۆکی یەکێتیى دیموکرات مەسیحییەکان جیاوازیی لە نێوان هەڵبژاردنی پەرلەمانى ئەوروپا، کە رۆژی ٢٦ی ئایاری ٢٠١٩ / ٥ی جۆزەردان و هەڵبژاردنی شارەوانیى ئیستانبوول کە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩ / ٢ی پووشپەڕ ئەنجام دەدرێن، دانا و گوتی، "ئەگەر لە ٢٦ ی ئایاردا بەشداربوون زۆر بێت، ئەوکات بە مانای هاوکاریکردنی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا دێت، کە زوڵم و زۆردارییان بەرامبەر  دەکرێت و هەروەها ئازادیشیان سنووردار کراوە".

كرامپ كارینباوێر لە قسەکانی دا بەو پەیامەی راستەوخۆ ڕایگەیاند، لە هەڵبژاردنی شارەوانیى ئیستانبووڵ دا هاوکاریی حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکان دەکەن.

لە بەردەوامی قسەکانیدا گوتیشی، "بە هۆی ئەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئیستانبوول بە دڵی ئەردۆغان نەبوون هیچ حسابێک بۆ دیموکراسی نەکرا و بڕیاری پوچەڵکردنەوەى هەڵبژاردن درا".

ر.م