سەرەڕای ١٦١میلیۆن قەرز، هەڵمەتی خزمەتگوزاری بەردەوامە

لە شاری وان شارەوانی هەدەپە سەرەڕای بەجێمانی قەرزێکی زۆرلەلایەن قەیومەکانەوە خزمەتگوزاری بۆ شارەکە بەردەوامە.

سەرەڕای ئەو قەرزانەی کە قەیومەکان خستوویانەتە ئەستۆی شارەوانی گەورەی وان، ئیردێش، ئارتەنەمێتانێ، هەدەپە دەستی بە خزمەتگوزاری کردووە. شارەوانی بەربانگ دەدات بە هەزاران هاووڵاتی، هاوکاری هاووڵاتیانی کەم داهات ودەست تەنگ دەکات، ئاو دەگەێننە گوند و گەڕەکە بێ ئاوەکان وشەتڵ لەنێوان جوتیاروگوندنشینەکاندا بڵاودەکەنەوە.

شارەداری ئیدریش کە قەیۆمەکەی ١٦١  میلیۆن قەرزی خستووەتە ئەستۆی شارەوانی ، سەرەڕای هەموو بێ دەرفەتییەک خزمەتگوزاری پێشکەشی هاووڵاتیان دەکەن. گەل لە چاردی بەربانگدا ڕۆژوویی خۆیان دەشکێنن، شارەوانی هاوکاری خانەوادە فەقیرەکان دەکات. دەستی کردووە بە خاوێن کردن و نۆژەن کردنەوەی کۆڵانەکان.

هاوشارەوانی ئیدریش یڵدزچەتێن وتی، کاتێک کە شارەوانی ڕادەستی ئەوان کراوە ١٦١ میلیۆن و ٧٨٠ هەزار لیرە قەرزداربووە، ئەم مانگە بە زەحمەت توانیویانە مەعاشی کارمەندەکان دابین بکەن، کاتێک مەعآشی کارمەند و کرێکارانی شارەوانی دەدەین هیچ بڕە پارەیەک لەدەستماندا نامێنێت تا بتوانین خزمەتی هاووڵاتیانی پێبکەین، بەڵام بەهەرشێوەیەک بێت درێژە بەخزمەتگوزاری دەدەین.

ک-ش