سەزای تەمەلی: دەست بە بڕینى رێگایەکى دوور و درێژ دەکەین

سەزای تەمەلی هاوسەرۆکى هەدەپە لە هەڵبژاردنى شارەوانیى ئیستەنبول دا دەنگی دا و هێڵی سێیەمى دەستنیشان کرد و وتی "سبەی دەست دەکەین بە بڕینى رێگایەکى دوور و درێژ".

سەزای تەمەلی هاوسەرۆکى هەدەپە لە ئیستەنبول لەبارەى هەڵبژرادنەوەى لێدوانێکی دا. تەمەلی رایگەیاند، ئەوان لەسەر هێڵی سێیەم درێژە بە رێکردن و تێکۆشانی خۆیان دەدەن. رێگای رزگارکردن لە دوو جەمسەری و جیاکاری، رێگای هێڵی سێیەمی سیاسەتى دیموکراتیکە. لە ٢٤ی حوزەیران بە دواوە، دەکەنەوە سەر رێگا و بڕینی رێگای دوور و درێژی ئاشتی و دیموکراسی.

سەزای تەمەلی هاوسەرۆکى پارتیى دیموکراتیکى گەلان (هەدەپە - HDP) دواى دەنگدانى لە هەڵبژاردنى ئیستەنبول دا رایگەیاند، لە سبەینێوە دەست بە بڕینى رێگایەکى دوور و درێژ لەسەر بنەمای هێڵی سێیەم و سیاسەتى دیموکراتیک دەکەن و وتى "ئێمە لە پێناو و رێگاى ئاشتی و دیموکراسیدا درێژە بە یەکگەیشتن دەدەین بۆ دیموکراسییەکى زیاتر و باشتر، ئاشتییەکى زیاتر و باشتر، دادپەروەرییەکى زیاتر و  باشتر".

وتیشی "تاوەکو بەدیهێنانى کۆمارێکى دیموکراتیک بەردەوام دەبین لەسەر بە یەکگەیشتن. تێکۆشانەکەمان، تێکۆشانیى دادپەروەرییە. بۆ چەسپاندنى دەستوورێکی بنەڕەتییە، کە مافی هەموو باوەڕەکان، زمان، کولتور و چاند و گەلان بپارێزێت و بۆ ئەوەش درێژە بە تێکۆشانەکەمان دەدەین. تێکۆشانە بەهێزەکەمان لەسەر بنەماى هێڵی سێیەمی کۆماری دیموکراتیک و نەتەوەیى دیموکراتیک بەردەوامیى دەبێت".

ر.م