شاره‌داره موسوڵمانه‌كانی به‌ریتانیا داوای ئازادیی ئۆجالان ده‌كه‌ن
سه‌رۆكی یه‌كێتیی شاره‌داره موسوڵمانه‌كانی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند، پێویسته ئۆجالان ئازاد بكرێت و ڕۆڵی خۆی بگێڕێت.
سه‌رۆكی یه‌كێتیی شاره‌داره موسوڵمانه‌كانی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند، پێویسته ئۆجالان ئازاد بكرێت و ڕۆڵی خۆی بگێڕێت.
كه‌مپینی «ئازادی بۆ ئۆجالان» كه سه‌ندیكاكانی به‌ریتانیا ده‌ستیان پێكردووه، ڕۆژ به ڕۆژ به‌رفره‌وانتر ده‌بێت. پاش ئه‌وه‌ی «بزووتنه‌وه‌ی له‌پێناو ئه‌فریقیای باشوور» به ناوی گه‌لانی ئه‌فریقیای باشووره‌وه داوای ئازادیی ئۆجالانی كرد، یه‌كێتیی شاره‌داره موسوڵمانه‌كانی به‌ریتانیاش داوای ئازادیی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانی كرد.
«پێویسته ئۆجالان ئازاد بێت و ڕۆڵی خۆی بگێڕێت»
لیاكوات عه‌لی شاره‌داری فۆرست و سه‌رۆكی گشتیی یه‌كێتیی شاره‌داره موسوڵمانه‌كانی به‌ریتانیا كه ١٢٠ ئه‌ندامی هه‌یه، داوای كرد ئۆجالان ئازاد بكرێت و له‌پێناو ئاشتی و دیموكراتیدا ڕۆڵی خۆی بگێڕێت.
ناوبراو سه‌رنجی خسته سه‌ر سه‌دان شاره‌داری كورد و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌داری كه له باكووری كوردستان ده‌ستگیر كراون و گوتی: «پێویسته زیندانییانی سیاسی ئازاد بكرێن، له‌پێناو ئاشتی و دیموكراتیدا سه‌رله‌نوێ دانوستان ده‌ستپێبكاته‌وه.»
به نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی كوردی به‌ریتانیا كه پشتگیری له كه‌مپینی «ئازادی بۆ ئۆجالان» ده‌كات، ئه‌رجان ئاكبال ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ گه‌لانی دیكه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته خه‌باتی هاوبه‌ش ده‌كه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه شاره‌داری پێشووی هارینگه و یه‌كێك له به‌ڕێوه‌به‌رانی كه‌مپینی «دادپه‌روه‌ری بۆ كوردستان» عه‌لی گول ئۆزبه‌ك سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بانگه‌كه‌ی یه‌كێتیی شاره‌داره موسوڵمانه‌كانی به گرینگ دانا، داوای له هه‌موو كه‌س كرد كه به‌شداری له چالاكییه‌كی كه‌مپینی «دادپه‌روه‌ری بۆ كوردستان» بكه‌ن كه بڕیاره له ١٧ی كانوونی یه‌كه‌م\٢٦ی سه‌رماوه‌ز به میوانداری ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی گه‌وره‌ی له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌بچێت.
s.m