شارەوانی بەرجەتۆ ئۆجالانی وەک هاوڵاتی شەرەف پەسەند کرد

شارەوانی بەرجەتۆی باکووری ئیتاڵیا، عەبدوڵا ئۆجالان ڕیبەری گەلی کوردی وەک هاوڵاتی شەرەف پەسەند کرد.

بەڵگەی هاوڵاتی شەرەف لە بەرجەتۆ بە ڕێوڕوسمێک پێشکێشکرا. لویگی لووجی سەرۆک شارەوانی بەرجەتۆ بەلگەکەی پێشکێش بە نەورۆز ئویسال پارێزەری ئۆجالان کرد.

لووجی لە ڕێورەسمەکەدا قسەی کرد و ئاماژەی بەو کۆمەڵکۆژیانەدا کە تا ئێستا بەرامبەر گەلی کورد کراون و وتی،"گەلی کورد ئێدی بە تەنها نییە و مافە بنەڕەتیەکانی بەدەستدەهێنێت."

دواتر ئویسال قسەی کرد و لەسەرەتادا سوپاسی سەرۆک شارەوانی و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی کرد کە بڕیارێکی بەم شێوەیەیان داوە.

ئویسال بەبیریهێنایەوە، ئۆجالان ٢٠ سالە لە دورگەیەکدا لە ژێر گەمارۆدایە و وتی، "کۆتاییهاتنی گەمارۆ و ئازادی ئۆجالان بە پشتگیری و تێکۆشانی نێودەوڵەتی دەتوانێت مسۆگەر ببێت."

کۆمیتەی پشتگیری گەلی کوردیش لە ڕاگەیاندنێکدا داوای لە هەموو کەسێک کرد خاوەنداری لە تێکۆشانی ئازادی کوردستان بکەن.

ڕێوڕەسمەکە بە گۆرانی موزیسیەنی کورد و ئیتاڵی و شیعرخوێندنەوە کۆتایی هات.

ف.ق