شاندێك كه له پارێزه‌رانی عه‌بدوڵا ئۆجالان؛ سه‌ربای كۆكلو و مه‌لیحه چه‌تین، نوێنه‌ری هه‌ده‌په له ئه‌نجومه‌نی ئه‌ورووپا و دیله‌ك ئۆجالان په‌رله‌مانتاری پێشووی شاری ڕوحای پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) پێكهاتوون، له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتیی «سی پی تی» رێگس بریلات كه تازه ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتووه، كۆبوونه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، شانده‌كه به سی پی تی-یان ڕاگه‌یاندووه كه ماوه‌ی ٢ ساڵه رێگه نادرێت ئۆجالان خانه‌واده‌كه‌ی ببینێت، هه‌روه‌ها ماوه‌ی ٧ ساڵه دیداری پارێزه‌ران له‌گه‌ڵ ئۆجالان قه‌ده‌غه كراوه و هیچ زانیارییه‌ك ده‌رباره‌ی بارودۆخی ئۆجالان و زیندانییه‌كانی دیكه‌ی هه‌مان به‌ندیخانه نییه.
شانده‌كه ده‌ستنیشانی كردووه، به‌گومانن ده‌رباره‌ی دۆخی ژیان، ته‌ندرووستی و ئاسایشی زیندانییه‌كانی ئیمڕاڵی و داوای له سی پی تی كرد سه‌ردانی ئیمڕاڵی بكات و زه‌ختیش له حكوومه‌تی توركیا بكات بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له دیداره‌كانی ئۆجالان نه‌گرن.
ڕاپۆرتی سی پی تی كه كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه
سی پی تی دوایین ڕاپۆرتی ده‌رباره‌ی ئیمڕاڵی له مانگی مارسدا بڵاو كرده‌وه، به‌ڵام ڕاپۆرته‌كه باسی سه‌ردانی نیسانی ساڵی ٢٠١٦ی كردبوو. ده‌رباره‌ی هه‌لومه‌رجی ئێستای ئۆجالان هیچ زانیارییه‌كی نه‌خستبووه‌ڕوو.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتبوو، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كانی ئۆجالان و زیندانییه‌كانی دیكه‌ی ئیمڕاڵی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه نییه، ئه‌مه‌ش گومان لای ئه‌وان دروست ده‌كات و دۆخه‌كه‌ش ڕۆژ به ڕۆژ سه‌ختتر ده‌بێت. سی پی تی داوای له كاربه‌ده‌ستانی توركیا كردبوو كه بۆ ئه‌وه‌ی زیندانییان خانه‌واده و پارێزه‌ره‌كانیان ببینن، ڕێوشوێن بگرنه‌به‌ر. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ده‌وڵه‌تی توركیا گوێی به پێشنیازه‌كانی ڕاپۆرته‌كه نه‌دا و جێبه‌جێی نه‌كرد.
دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا چاوپۆشی له ئه‌شكه‌نجه كرد
له دوای ڕاپۆرته دره‌نگوه‌خته‌كه‌ی سی پی تی، دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا ده‌رباره‌ی هه‌لومه‌رجی به‌ندیخانه‌ی ئیمڕاڵی بڕیارێكی دا. له بڕیاره‌كه‌دا كه ٢٧ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨\٥ی ڕه‌زبه‌ر ده‌ركرا، دادگه‌كه ڕه‌تی كرده‌وه له ئیمڕاڵی ئه‌شكه‌نجه‌ی ئۆجالان درابێت. ئه‌م بڕیاره‌ی دادگه‌كه له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی پارێزه‌رانی ئۆجالان بوو كه ١٠ ساڵ به‌ر له ئێستا پێشكه‌شی دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپایان كردبوو. له سكاڵاكه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كرابوو كه ساڵی ٢٠٠٨ له كاتی پشكنینی ژووره‌كه‌ی ئۆجالاندا، پاسه‌وانه‌كانی به‌ندیخانه‌كه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێ كردووه.
گومانه‌كان زیادیان كرد
ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌و دادگه‌یه و ڕاپۆرته‌كه‌ی سی پی تی له كاتێكدایه كه گۆشه‌گیرییه‌كی تووند له‌سه‌ر ئۆجالان هه‌یه. هه‌ڵوێستی ئه‌م ٢ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌ش له بری ئه‌وه‌ی گومانه‌كان بڕه‌وێنێته‌وه، گومانه‌كانی زیاتر كرد. له ساڵی ٢٠١١ به‌دواوه به هیچ جۆرێك ڕێگه نادرێت ئۆجالان پارێزه‌ره‌كانی ببینێت، له نیسانی ٢٠١٥ش به‌دواوه په‌یوه‌ندیی ئۆجالان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه به‌ته‌واوی پچڕاوه.
s.m