شاندەکەی شەنگال لەگەڵ پەیەدە کۆبووە

شاندی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری شەنگال و پادێ، لەگەڵ نوێنەرانی پەیەدە لە باشووری کوردستان کۆبووە.

شاندی شەنگال لە چوارچێوەی سەردانەکانیدا بۆ لای پارت و لایەنە سیاسیەکانی باشووری کوردستان سەردانی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) کرد.

شاندەکەی شەنگال کە لە حسێن حەجی بەرپرسی ڕێکخستنی پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزدیان (پادێ)، قاسم خەلەف بەرپرسی پەیوەندیەکانی پادێ و هاوسەرۆکی دەستەی بەرێوەبەری ئەنجومەنی شەنگال پێکهاتووە، سەردانی نوێنەرانی پەیەدە لە باشووری کوردستان کرد.

شاندی شەنگال لەلایەن ئیبراهیم حەسەن نوێنەری پەیەدە لە سلێمانی پێشوازی لێکرا و لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هێرشی داگیرکەری سەر شەنگال و ئارامی هەرێمەکە کرا. لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا ڕایانگەیاند کە هاوکاری یەکتری دەکەن و بۆ چارەسەری کێشەکان بەردەوامی بە پەیوەندیەکانیان دەدەن.

ف.ق