'شۆرشی ڕۆژئاوا دەستکەوتی نەتەویە، پێویستە هەموو کەسێک بیپارێزێت'

قەڕەیلان: پێویستە کەنەکە بتوانێت ڕای گشتی جیهان لەدژی داگیرکەری هەستێنێتە سەر پێ و بۆ ئەوەش سەفەربەر ببێت. شۆڕشی ڕۆژئاوا دەستکەوتی نەتەوەیە، شەرەفی نەتەوەیە، نرخی ئازادی جیهانە، پاراستنی ئەرکی نەتەوی هەموو کوردێکە.

فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل مورد قەڕەیلان پەیامێکی بۆ ١٩مین کۆنگرەی ئاسایی کەنەکە نارد.

پەیامی قەڕەیلان بەم شێوەیەیە:

"لە کاتێکدا کە لە چوارپارچەی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕووداوی نائاسایی ڕوودەدات، ئێمە ١٩مین کۆنگرەی کەنەکە ئەنجامدەدەین. بەهۆی بارودۆخەکە ناتوانین وەک شەخس بەشذار ببین. سڵاومان بۆ هەموو بەشداربووان هەیە. بڕوام وایە ئەنجومەنی گشتی ١٩مین کۆنگرەی کەنەکە دۆخەکە بە پێی حەساسیەتەکان شیدەکاتەوە، نیقاش دەکات و بە بڕیاری گرنگ لەبارەی تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی گەلی ئێمە و دیموکراسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات.

شۆرشی ڕۆژئاوا دەستکەوتی نەتەویە و ئەرکی هەموو کوردێکە بیپارێزێت

لەم کاتەدا کە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی ئەنجامدەدرێت، دوژمنی کوردان دەوڵەتی تورکی فاشیست بۆ لەناوبردنی دەستکەوتەکانی بەڕێوەبەری خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هیڕشی قوڕسی داگیرکەری ئەنجامدەدات. لە کەسایەتی ڕۆژئاوادا هێرش دەکاتە سەر دەستکەوتەکانی هەموو گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. دەیانەوێت جارێکیتر کورد بکەنە قوربانی بەرژەوەندی نێودەوڵەتی. بەلام ئەمجارە سەرناکەون. گەلی کورد و ڕای گشتی جیهان و دۆستەکانمان لە دەوری جەنگی ڕۆژئاوادا بوونەتە یەکدەنگ و بەم شێوەیە رێگە بە سەرکەوتنی فاشیزمی دەوڵەتی تورک نادەن. ئێمە ئامادەین بۆ ئازادی گەلەکەمان بە هەموو شێوەیەک گیانمان بەخت بکەین و باج بدەین. بە پێشەنگایەتی گەلە قاڕەمانەکەمان لە باکوور و ڕۆژهەلاتی سوریا و گەلەکەمان لە هەموو کوردستان و دەرەوەی وڵات بە تێکۆشانەکەیان مێژوویەکی نوێ دەنووسنەوە. هیوادارم کۆبوونەوە ئەنجومەنی گشتی کەنەکە دەبێتە هۆی ئەوەی لەدژی هێرشەکانی داگیرکەری فاشیستی تورک تێکۆشان لە دەوری شۆرشی ڕۆژئاوا فراوان ببێت. بە ناوی کەنەکە پێویستە ڕای گشتی جیهان لەدژی داگیرکەری هەستێنینە سەر پێ. . شۆڕشی ڕۆژئاوا دەستکەوتی نەتەوەیە، شەرەفی نەتەوەیە، نرخی ئازادی جیهانە، پاراستنی ئەرکی نەتەوی هەموو کوردێکە.

تاکە ستراتیژی دەوڵەتی تورک قڕکردنی کوردە

تەڤگەری ئازادی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە جەنگی جیهانی سێیەمینی تێدا ڕوودەدات، یەکێتی کوردان وەک پرسێکی ستراتیژیک دەبینێت. بە هۆی ئەوەی دەیانەوێت هاوسەنگیی کۆنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگۆڕن و هاوسەنگی نوێ دروست بکەن، شەڕێکی فراوان ڕوودەدات. دیار نیە دۆخی تورکیا، سوریا، ئێران و عێراق چی بە سەر دێت. هەم ناکۆکی و شەڕ بەردەوامە و هەم دیار نییە  کەی شەڕەکە کۆتای پێدێت. ئەم دۆخە بۆ گەلی کورد هەم دەرفەتێکە و هەمیش مەترسیە. بە تایبەتی دەوڵەتی تورکی کە سەرکێشی دوژمنەکانی گەلی کورد دەکات، لەم جەنگەی جیهانی سێیەمیندا بە هەموو شێوەیەک لەدژی دەستکەوتەکانی گەلی کورد بە شێوەیەکی قێزەون دەجووڵێتەوە. ئێمە باش دەزانین تەنها یەک ستراتیژی دەوڵەتی تورک هەیە، ئەویش قڕکردنی کورد و بڵاوەپێکردنی نەتەوەی تورک لە ناو خاکی کوردستانە.

بەو هۆیەوە پێویستە کورد باش بزانن، لە پارچەیەک بە تەنها ناتوانن هیچ ئەنجامێک بەدەستبهێنن. پێویستە یەکێتی گەلی کورد وەک مسۆگەری دەستکەوتەکان لە هەموو پارچەکان ببینرێت و بە شێوەیەکی بەهێز پشتگیری لە تێکۆشانی ئازادی لە هەموو پارچەکان بکرێت. بەو هۆیەوە ئێمە بەرپرسیاریەکی مێژووی لە سەرشانمان دەبینین و پەیامی یەکێتی نەتەوەی بۆ حکومەتی باشووری کوردستان و پارەتکانی سیاسی دەنێرین. بەو شێوەیە بانگەوازیمان ئەوەیە. کەنەکە دەتونێت لەم بارەیەوە ڕۆلێکی ئەرێنی ببینێت.

ئێمە یەک نەتەوەین و چارەنووسمان یەکە

هەندێک کەس دەڵێن پەکەکە دەیەوێت شەڕ بباتە باشوور. بەڵام ئێمە دەستکەوتنی باشوور وەک دەستکەوتی خۆمان دەبینین. ئێمە لە شەمزینانەوە تا دێرسم و زاگرۆس و سەرهەد لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک شەڕ دەکەین. ئێمە شەڕێکی زۆر سەخت بەڕێوەدەبەین. دەوڵەتی تورک دەڵێت، سەرچاوەکەی لە باکوور عێراقە و هێرشی باشوور دەکات. ئێمە شەڕمان نەهێناوەتە باشوور بەڵکو دەوڵەتی تورکە کە شەڕی هێناوەتە باشوور. لە لایەکی تر هەڵەیە پارچەکانی کوردستان لەیەکتری جیابکەینەوە. هەروەها هەڵەیە هەموو پارچەکان وەک یەکتری ببینین. ئێمە وەک پەکەکە شەڕی نێوان کوردەکانمان بە شێوەیەک کە دووبارە نەبێتەوە، داخستبوو. لە ئێستاشدا هەمان ڕامان هەیە بۆچی؟ بە هۆی ئەوەی ئێمە نەتەوەیەکین، چارەنووسمان یەکە. داوا لە حکومەتی باشووری کوردستان و پارتە سیاسیەکان ئەوەیە لەسەر ئەو بناغەیە

نزیکی یەکتری ببنەوە. بە تایبەتی میدیای کورد، ڕۆشنبیر، نووسەر، هونەرمەند و رێکخستنەکانی کۆمەڵگای مەدەنی پێویستە ئاگادار بن و ڕۆڵەکێکی باش ببینن.

لە عێراق لەدژی گەلەکەمان مەترسی بەردەوامە. لە باشووری کوردستان، بە تابەتی لە کەرکوک تا شنگال لەدژی کورد پلانی شاراوە هەن. پلانی تورک ئەوە کەرکوک و هەندێک ناوچەی دیکە داگیر بکات. دەوڵەتی تورک باسی میساقی میللی دەکات. میساقی میللی باشووری کوردستان و باکووری سوریا دەگرێتەوە. لە ئێران قەیرانێکی گەورەی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی هەیە. لە سوریا ئامانجی قێزەونی تورک بەردەوامە. بۆ ئەوەی هەموو ڕۆژئاوا داگیربکات بە هەموو هێزێکی هێرش دەکات. لە رۆژئاوا و باکووری سوری شانەی داعش هەن و تێکۆشان لەدژی ئەوانیش بەردەوامە.

دوو خاڵی مەترسیدار بۆ گەلی کورد بوونیان هەنە

لەم قۆناغەدا دوو مەترسی هەڕەشە لە کورد دەکات. یەکەم کورد پارچە پارچەیە و یەکێتی نەتەیان بەهێز نییە. لە سەرئاستی نەتەویش پێویستە ئێمە کێشەی یەکیەتی لە یەکیەتی حزبەکان جیابکەینەوە. لەبەرئەوەی نەتەوە بە تەنها لە حزبە سیاسیەکان پێک نایەت. هەموو لایەنە سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئەتنیک، ئایینی و مەزهەبی و کەسایەتی کۆمەڵگا پێک دەهێنن و نەتەوەن. لە بەر ئەوەش ئەگەر خەباتی یەکیەتی نەتەوەیی بەم شێوەیە بەڕێوەببرێت، هەم یەکیەتی ڕاستەقینە دروست دەبێت، هەم وادەکات هێزە سیاسیەکان بەیەکەوە کۆببنەوە.

دووەمینیش ئەوەیە، کورد دۆزەکەیان بە تەواوەتی بۆ گۆڕەپانی نێودەوڵەتی ناگوازنەوە،. لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی بە تەواوی پەیوەندی لەگەڵ هێزە سیاسیە دیموکراتەکان و گەلان دروست ناکەن. لە ڕاستیدا، مەسەلەی کورد لە سەرەتاوە مەسەلەیەکی نێودەوڵەتیە. لایەنەکانی پرسەکە بە تەنها دەوڵەتە داگیرکەرەکان نین. زلهێزەکانیش بەشێکن لە مەسەلەکە. ئەو کێشەی ئێستا دەبینرێت، ڕاستیەکە دەردەخات. زلهێزەکان لە ئێستادا پشتگیری لە دەوڵەتە داگیرکەرەکان دەکەن. لەبەرئەوەی بەرژەوەندیەکانیان بەو شێوەیە دەخوازێت. بەڵام بە تێکۆشانی گەلی کورد ڕەوشەکە گۆڕاوە. سیستمی داگیرکەر هەوڵی دروستکردنی کێشە دەدات.

پێویستە ڕەوشەکە بە باشی شتکردنەوەی بۆ بکرێت و بەو پێیە پەیوەندی لەگەڵ هێزە نێودەوڵەتیەکان پەیوەندی دروست بکرێت. پێویستە کەنەکە بە باشی مەترسی سەر سیستمی جیهان و ڕۆلی کورد لە دروستکردنی ئارامی و دیموکراسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست باس بکات. پێویستە ئەمە بە تەنها بە سیستمی دەوڵەتەوە نەبەستێتەوە. چۆن لە کوردستان دەکرێت، پێویستە لە دەرەوەش لە گەل گەلان پەیوەندیەکان بەهێز بکرێت و گرنگی بە دیپلۆماسی جەماوەری بدرێت.

پەیوەندی نێزیکایەتی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بە پرسی کوردەوە هەیە

پرسێکی سەرەکی سیاسی کە مڕۆڤ دەبێت ئاماژەی پێبدات دۆخی ڕێبەر ئاپۆ و گۆشەگیڕی سەر ڕێبەر ئاپۆیە. ڕێبەر ئاپۆ هەم ئەکتەرێکی سەرەکی پرسی کورد و هەم نرخێکی نەتەوەیی گەلی کوردە. پێویستە هیچ پارتێکی سیاسی کورد و وڵاتپارێزێت لەبەرامبەر سیاسەتی سەر ڕێبەر ئاپۆ بێدەنگ نەبن. هەڵوێستی بەرامبەر ڕێبەر ئاپۆ، تاکەکەسی نیەیە. هەروەها نێزیکایەتی ڕێبەر ئاپۆش ئامانج و ئەنجامێکی سیاسیە. ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە پرسی کوردەوە هەیە. نە تەنها بۆ پرسی کورد لو باکووری کوردستان، پەیوەندی بە هەموو گەلی کوردەوە هەیە. بەو هۆیەوە، هەموو کەسێک بەرپرسیاری خۆی جێبەجێبکات.

ف.ق