شیار سەرخۆبوونی مانگرتوو لە بەرلین پیشوازیی لێکرا

شیار سەرخۆبوون بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیریی سەر رێبەری گەلی کوردی عەبدوڵا ئۆجالان لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ / ٢٦ی سەرماوەرزی ساڵی رابردووەوە لە ستراسبۆرگ دەستی بە چالاکیی مانگرتن کردبوو، لەلایەن جەماوەری کوردەوە لە بەرلین پێشوازی لێ کرا.

شیار سەرخۆبوون یەکێک لەو ١٤ بەرخودێرەی چالاکیی مانگرتنی شاری ستراسبۆرگ-ی فەرەنسا بوو. دواى ئەوەى لەسەر بانگەوازەکەى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کۆتاییان بە چالاکییەکانى مانگرتن هێنا و لە دواى پشکنینی پزیشکى، شیار سەرخۆبوون گەڕاییەوە بۆ شاری بەرلینى ئەڵمانیا و لەلایەن بنەماڵە و هاووڵاتیان و وڵاتپارێزانەوە پێشوازیى لێکرا.

شیار سەرخۆبوون و هەڤاڵەکانی لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ / ٢٦ی سەرماوەرزی ساڵی رابردووەوە دەستیان بە چالاکیی مانگرتن کرد. بە بانگەوازیی ئۆجالان لە رۆژی ٢٦ی ئایاری ٢٠١٩ / ٥ی جۆزەردان کۆتاییان بە چالاکییەکەیان هێنا. سەرخۆبوون دوای چالاکییەکە گەڕایەوە بەرلین و بە گوڵ پێشوازی لێ کرا.

سەرخۆبوون لە دواى ئەوەى پێشوازیى لێکرا  چووە ناوەندی کۆڵگەی ئازاد لە بەرلین و لەوێش جەماوەرێکی کوردستانیی پێشوازییان لێ کرد. دواتریش لە کاتی بەربانگدا بۆ جەماوەری گەل قسەی کرد. سەرخۆبوون باسی لەوە کرد، لە ماوەی ١٦١ رۆژدا بە بڕیار و ورەوە بەرخودانیان کرد.

سەرخۆبوون رایگەیاند "بۆ ئازادایی ئۆجالان لە ئێستا بەدواوە زیاتر کار دەکەم، چونکە ئێمە سەرۆک ئاپۆ، پارتییەکەمان، گەلەکەمان و شەهیدەکانمان خۆشدەون. هیچ کات ئەو هەڤاڵانەمان لەیاد ناکەین کە لەکاتی چالاکیی مانگرتندا شەهید بوون. تا دوا هەناسە خاوەنداری لە بەرخودانەکەیان دەکەین".

دواتر مسەفا تووزاک، یەکێک لەو ٤ چالاکوانە مانگرتووەى بەرلین، کە لە دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان دەستیان بە چالاکیی مانگرتن کردبوو وتەیەکى پێشکەشکرد و وتی: "خەبات بۆ ئازادیی ئۆجالان بێ پسانەوە بەردەوام دەبێت".

ر.م