شەهیدانی خەرزان و عوسمانییە لە شاری ئەسەن یادیان کرایەوە

ئەو گەریلایانەی لە خەرزان و عوسمانییە شەهید ببوون، لە شاری ئەسەن لە کۆبونەوەیەکدا یادیان کرایەوە .

کۆبوونەوەی یادکردنەوەی شەهیدانی خەرزان و عوسمانییە دوێنێ لە ناوەندی کۆمەڵگای دێموکراتیکی کورد لە شاری ئەسەنی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو. کوردستانیان لە کۆبوونەوەیەکدا یادی هەر یەک لە شەهیدان بروسک جەلەمە و هەڤاڵەکانی وڵات گەڤەر، فەرزاد مەدی، حوسەین گارزان، ڤیان چیا، رۆژهات ئازاد، سەرخۆبوون زاگرۆس، فاراشین سیپان کە لە خەرزان و عوسمانییە شەهید ببوون، کردەوە.

محەمەد سوروجی لە رێکخراوی بنەماڵەی شەهیدان (KOMAW) لە داى خولەکێک ڕێزگرتن، وتەیەکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند، گەلی کورد هیچ کاتێک سەر بۆ دوژمنان دانانەوێنێت.

 سوروجی ناڕازیەتیی خۆی بەرامبەر بە نێچیرڤان بارزانى سەرۆک وەزیری باشووری کوردستانی دەربری و ڕایگەیاند، وەکوو پارلەمانتاریکی ئاکەپە بووە بە عاشقی دووژمنەکەى خۆی.

لە کۆبوونەوەکەدا سینەفیزیۆنێک لەسەر ژیان و تێکۆشانی ئەو شەهیدانە نمایش کرا .

یوکسەل کۆچ هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەورووپا (کەجەدەکە ئەوروپا - KCDK-E) لە قسەکانیدا ئاماژەى بە سیاسەتى قێزەون و پیسى دەوڵەتى تورکیا کرد و وتى "لە سایەی سەری شەهیدان و ڕێبەر ئاپۆدا، بەشێکی گەورەی وڵات لە ژێر کۆنترۆڵی گەریلادایە ."

دایە نەزیرە بە ناوی دایکانی ئاشتی-یەوە وتەیەکی پێشکەشکرد و سەرنجی خستە سەر گرینگیی  خاوەنداێتیکردن لە شەهیدان.

کۆبوونەوەکە پاش پێشکەشکردنی وتەى بنەماڵەى شەهیدان کۆتایى پێهات.

ر.م