شەهیدانی پیرسووس لە شوێنە کە کوژرابوون یادیان کرایەوە

بۆ یاد کردنەوە لە شەهیدانی پیرسووس لە ناوەندی چاند-ی ئامارا مەراسێمێک بەرێوە چوو.

لە ساڵیادی کۆمەلکوژییەکەی پیرسووسدا بە بەشداری پارلمانتاری هەدەپە-ی ڕەحا عومەر ئۆجالان، پارلمانتاری ئیزمیر موراد چەپنێ، دایکانی ئاشتی و بەریوەبەری هەدەپە- دەبەپە پیرسووس، ڕێکخستنی شاری ئامەد لە ناووەندی چاند-ی ڤەلی ساچلیک-ی ئامارا مەراسیمێک بەڕێوە چوو. ئاپۆڕایی جەماوەر کە بە گوڵی سوور ویستیان تاجە گوڵینە لە شوێنی کۆمەلکوژییەکا دابنن، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پێشیان لێگیرا، لە ناوەندی چاند بە دەقەیەک رێزگرتن بەرنامە کە دەستی پێکرد .

پێش دەستپێکردنى مەراسیمەکە  پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان هەوڵیان دا پیس لە بەڕێوە چوونی مەراسیمەکە بگیردرێت بەڵام جەماوەر مەراسیمەکەیان بەڕێوە برد.

' لەو ژینگەیەدا ژیان بێ بەهایە'

پارلەمانتاری هەدەپە-ی شاری ریحا ،ئۆمەر ئۆجاڵان ووتی " لێرەدا ٣٣ جوانی ، ڕۆشنبیر و خوێنەواری ئەو وڵاتە کوژران . بە داخەوە لەم ژینگەیەدادا ژیان نرخی نەماوە .بەڵام ئێمە شانبەشانی گەلەکەمان تێکۆشینەکانمان درێژەیان پێدەدەین .دەبێت هەرکەسیک بزانێت لێرەدا کۆتایی بە رێکخراوە بەرهەمهێنەرەکانی داعش دێت.هیوای ئێمە و تێکۆشینەکەمان ئەویە کە هیچ کاتێک کۆمەڵکوژی ئاوا روونەداتەوە ."

"ئێمە خەونەکانیان بەدی دێنین "

لە سەر ناوی کۆردیناسیۆنی ناوەندیOGK  هێلین یەلماز ووتارێکی پێش کەش کرد" خەونێکی ئەوان هەبوو ودەبێت ئێمە بە دوای خەونەکانی ئەوان دابرۆین تاوەکو خەونەکانیان مسۆگەر بکەین. ئەوەی کە ئەو گەنجانەی لەم شوێنەدا لەدەوری یەک کۆکردبوبوە، باوەریەکانیان بە شۆرەش و یەکگرتن-یان بۆخەڵکی کۆبانێ بوو.هەر یەکەک لەو ٣٣ کەسانە کە لەو باخچە دا ، لە گەل ئێمە لە سەر هەمان هیوایەت بیردەکەنەوە .ئێمە تێکۆشینی هاورێکانمان بەردەوام دکەین "

هاووڵاتیان پاش کۆتای هاتنی مەراسیمەکە بەرەو گۆرستان بەرێ کەوتن.

ک-ش