شەڕڤانان عەمبارێکی چەکى چەتەکانیان لە دێرەزۆر تەقاندەوە

شەڕڤانانى قەسەدە لە بەرەى شەڕی هەجین لە دێرەزۆر عەمبارێکى چەکی چەتەکانى داعش و ئۆتۆمبێلێکى پڕ لە چەک و تەقەمەنییان تەقاندەوە.

شەڕڤانانى هێزەکانى سوریاى دیموکراتیک (قەسەدە) لە چوارچێوەى هەڵمەتى گەردەلولی جزیر بۆ رزگارکردنى ناوچەکانى دێرەزۆر لە دەست چەتەکانى داعش بەردەوامن لە پێشڕەوییەکانیان.

ئاژانسى هەواڵی هاوار (ANHA) بڵاویکردەوە، لە بەرەى شەڕی هەجین لە دێرەزۆر شەڕێکى قورس لە نێوان شەڕڤانان و چەتەکانى داعش روویداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، شەڕڤانان لەو شەڕەدا عەمبارێکى گەورەى چەک و تەقەمەنیان لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکى پڕ لە چەک و تەقەمەنیى چەتەکانى داعش تەقاندووەتەوە.

شەڕی ئێستای شەڕڤانان لە دژی چەتەکانى داعش دوا قۆناغی هەڵمەتى گەردەولولی جزیرە و بە ناوی "کۆتایهێنان بە تیرۆر" لە دژی چەتەکانى داعش بەڕێوەدەچێت.

ر.م