شەڕڤانان و تورکیا لە پرۆژە یاسای بەرگریى ئەمریکادا

پرۆژە یاساى بودجەی بەرگریى ئەمریکا لە دواى ئەنجوومەنى نوێنەران لە ئەنجوومەنى پیرانی ئەمریکاش بە هەندێک دەستکارییەوە پەسەند کرا.

پرۆژە یاساى بودجەی بەرگریى ئەمریکا لە دواى ئەنجوومەنى نوێنەران لە ئەنجوومەنى پیرانی ئەمریکاش بە هەندێک دەستکارییەوە پەسەند کرا.

پرۆژە یاساکە بە ناوی ئەرکى پاراستنى نیشتمانی لە ئەنجوومەنى نوێنەران بە ٣٥١ دەنگى بەڵی لە بەرامبەر ٦٦ دەنگى نادا، پەسەند کرا. بەپێى ئەو یاسایە، بودجەى بەرگریى ئەمریکا بۆ ساڵی ٢٠١٩ بڕی ٧٠٩ ملیار دۆلارە.٧٠ ملیار دۆلاری بۆ "ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنی لایەنەکانى ترە لە دەرەوەى ئەمریکا و بەرنامەى پاراستن و بەرگری" بەکاردەهێنرێت.

کۆمسیۆنى دیاریکراو بۆ ئەو پرۆژە یاسایە لە ئەنجوومەنى پیرانی ئەمریکا، بە هەندێک دەستکارییەوە، پرۆژە یاساکەى پەسەند کردووە. یەکێک لەو دەستکارییانەیە ئەوەیە، کە فرۆشتنى فڕۆکەى ئێف ٣٥ (F-35) بە تورکیا قەدەغەیە.

بەپێى پرۆژە یاسا پەسەندکراوەکەى ئەنجوومەنى نوێنەران، فرۆشتنى فڕۆکەی ئێف ٣٥ و چەک و کەرەستەى سەربازى بە تورکیا دەفرۆشرا. بۆ ئەوەش وەزارەتى بەرگری (پنتاگۆن) و وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا راسپێردرابوون راپۆرت لەسەر پەیوەندییەکانى نێوان تورکیا و ئەمریکا پێشکەشى کۆنگرێس بکات.

پەیوەندى لەگەڵ قەسەدە لە چوارچێوەى بەرنامەى "راهێنان بکە، پڕچەک بکە"دا دەبێت

لە پرۆژە یاساى بودجەى بەرگریى ئەمریکادا ملیارێک و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ شەڕ لە دژى داعش لە سوریا و عێراق تەرخانکراوە.

خاڵێکى سەرنجڕاکێشى پرۆژە یاساکە ئەوەیە، ئەو هێزەى کە لە سوریا دەتوانێت سوود لە بەرنامەى "راهێنان بکە و پڕچەک بکە" وەربگرێت، هێزەکانى سوریاى دیموکراتیک (قەسەدە)یە، بەڵام لێکۆڵینەوە دەکرێت لە ئاستى هاکاوکارییەکان بۆ قەسەدە.

بۆ ئەوەى بودجە بۆ بەرنامەى "راهێنان بکە و پڕ چەک بکە" تەرخان بکرێت، ئەوا چاوەڕێی راپۆرتى بەڕێوەبەرانى ئەمریکا دەکرێت لەبارەی ئۆپراسیۆن و راوەستاندنى ئۆپراسیۆن لە سوریادا. داواشکراوە، لە راپۆرتەکەدا ئەو گروپانەى هاوکارییان پێدەدرێت لەگەڵ قەسەدەدا هەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێت.

ر.م