شەڕڤانی دەکەپە/بیرلک جەرەن گونەش لە ڕۆژئاوا شەهید بوو

ئەندامی MK پارتی کۆموناران-ی شۆڕشگێر/بیرلک جەرەن گونەش (ئۆزگە ئایدین) لە بەرخۆدان لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەهید بوو.

دەکەپە/بیرلک لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئەندامی MK جەرەن گونەش لە ٣ی تشرینی دووەم لەبەرەی شەڕ لە قۆڵی سەرێکانی- تەل تەمر شەهید بووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "جەرەن گونەش لەگەڵ هاوڕێی مەلەکەپە دەمهات (کەرەم پەهلیڤان) لە دژی هەڵمەتی داگیرکەریی فاشیست نیشانیان دا گەلانی تورکیا نەک تەنیا پشتیوانی تاڵانکردن ناکەن، بەڵکو بوونەتە هەڵگری ئاڵای برایەتی و ئازادی گەلان".

دەکەپە/بیرلک ڕاشیگەیاند، جەرەن گونەش وەکو منداڵێک لەناو خێزانێکی تورکدا چاوی کردوەتەوە، گونەش هەموو هەلەکانی کە بۆی ڕەخساوە ڕەتی کردوەتەوە، بوەتە خاوەن هەڵوێستێکی شۆڕشگێڕیی.

دەکەپە/ بیرلک ڕایگەیاند، گونەش لە ٤ ساڵی ڕابردوودا لە هەموو بەرەکانی شەڕ ئامادەیی هەبووە و وتی: "لە منبج بەشداری شەڕ بووە، لە بەرەی ڕەقا بە جەسورییەکی مەزنەوە شەڕی کردووە، گونەش بۆ وەدیهێنانی خەونەکەی هاتبوو، گەنجانی تورکیا هەست و خەونەکانی ئەو ژنە شۆڕشگێڕە بە جەسوورییەوە دەگەیننە دواڕۆژ".

ک-ش