شەڕڤانێک لەشەنگال بەهۆیی ڕووداوێکەوە شەهید بوو

یەکینەکانی ژنان-ی شەنگال ڕایگەیاند، شەڕڤانێکی ئەوان بەناوی ئارین شەنگال لەڕێکەوتی ٧ی شوبات/١٨ی ڕێبەندان بەهۆی ڕووداوێکەوە شەهیدبوو.

لە ڕاگەیەنراوەکەی فەرمانداری یەکینەکانی ژنانی شەنگال-یەژەشەدا هاتووە، " لەڕێکەوتی ٧ی شوباتدا هەڤاڵی ئێمە بەناوی ئارین شەنگال بەهۆی رووداویکی نەخوازراوەوە شەهید بووە."

یەژەشە لەسەر کەسایەتی ئارین شەنگال هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی یادکردەوە و سەرەخۆشی ئاراستەی  بنەماڵە وگەلی کورد کرد.

فەرمانداری یەژەشە ئەوەی خستەڕوو، ئەوان لەساڵی بەرخودان وسەرکەوتندا بەلێن دەدەن کە درێژەدەری هزری ڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان وڕێبازی شەهیدان بن وتۆڵەی هەموو شەهیدان لەداگیرکەران بکەنەوە.

یەکینەکانی ژنانی شەنگال ئاوەها باسی ئارین شەنگال دەکات، " هەڤال ئارین هەموو تەمەنی خۆی بەفیداکاری وتێکۆشان دەربازکرد. یەکێک لەژنانی ئێزدی بوو کە بەدەستی چەتەکانی داعشەوە بەدیل گیرابوو. بە منداڵی خۆی توانی لەدەستی چەتەکانی داعش خۆی رزگاربکات و بەشداری ناوڕیزەکانی بەرخۆدان بێت. هەڤاڵ ئارین لەهەمووهەڵمەتەکانی دژی چەتەکانی داعشدا بەشداربوو، دوای هەڵمەتی ڕزگارکردنی ڕەقا گەڕایەوە بۆ شەنگال ووەک پیشەنگ وبەڕێوەبەر لەناوریزەکانی یەژەشەدا جێگەی خۆی گرت. لەسەررێبازی خاتوون فەرخا، زەریفە ئۆسێ، بێریڤان و ئارینەکان خەباتی کرد."

لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، " بەناوی یەژەشە ئێمە دەلێین، وڵاتەکەی ئارین ببێتە داهاتووی ژنانی ئازادی ئێزیدخان وبە ڕێزەوە یادی هەموو شەهیدان دەکەینەوە."

ک-ش