فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق له جوڵانه‌وه‌كه‌ی جیابوویه‌وه
فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ ناوی خۆی بۆ فراكسیۆنی ئاینده گۆڕی و دابڕانی خۆی له جوڵانه‌وه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ ناوی خۆی بۆ فراكسیۆنی ئاینده گۆڕی و دابڕانی خۆی له جوڵانه‌وه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی فه‌رمی كه لەلایەن فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق-ه‌وه ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق (په‌رله‌مانی عێراق) كراوه، به‌فه‌رمی ناوی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ گۆڕا بۆ فراكسیۆنی ئاینده.
ئەمەش دوای ئه‌وه دێت کە له‌نێو جوڵانه‌وه‌كه ناكۆكی دروستبوو و دابه‌شبوون هاته ئاراوه. فراكسیۆنه‌كه له ڕابردوودا بژاردەی وازهێنان لە سەرۆکایەتیی نەوەی نوێی خسته بەردەم شاسوار عەبدولواحید بەڵام ناوبراو ڕه‌تی كرده‌وه.
ڕابوون مه‌عرووف سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عیراق ڕایگه‌یاند، فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له به‌غدا په‌یوه‌ندی به جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ نه‌ماوه. گوتیشی، ئێمه له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین كه به‌شێكی كارای به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن بین. به‌شێكی زۆر له ئه‌ندامانی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ بۆچوونی ئێمه‌ن.
s.m