فوئاد مەعسوم دەربارەی هێرشەکەی کۆیە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

فوئاد مەعسوم سه‌رۆك كۆماری عێراق ڕایگه‌یاند، کە هێرشه‌كه‌ی سه‌ر باره‌گاكانی حزبی دیموكراتی كوردستان و حیزبی دیموکراتی کوردستانت ئێران له‌ شارۆچکەی كۆیه‌، پێشێلكارییه‌كی مه‌ترسیدارە.

ڕاگه‌یاندنەکەی د. فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عێراق، دەربارەی هێرشە موشەکییەکەی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) و حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) لە شارۆچکەی کۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێر ئاوەهایە:

ئه‌و هێرشه‌ی كراوه‌ته‌ سه‌ر باره‌گاكانی حزبی دیموكراتی كوردستان له‌ كۆیه‌ جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هید و برینداربوون، كه‌ زۆربه‌یان ژن و منداڵن. به‌كارهێنانی هێز ڕێگایه‌كی باش نییه ‌و پێویسته‌ كێشه‌كان به‌ ڕێگای ئاشتی و گفتوگۆ چاره‌سه‌ربكرێن.

فوئاد مەعسوم ڕاشیگەیاندووە: هێرشه‌كه‌ی سه‌ر باره‌گاكانی حزبی دیموكراتی كوردستان و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، پێشێلكارییه‌كی مه‌ترسیدارە.

سەرۆک کۆماری عێراق داواشی له‌ كۆماری ئیسلامی ئێران کردووە: له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵكی ئێران، ده‌رگای گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌دا بكاته‌وه ‌و كێشه‌كان به‌ رێگای دیبلۆماسی و ئاشتی چاره‌سه‌ر بكات.