فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا قەندیل وئاڤاشین-یان بۆردومان کرد

فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەرگوندەکانی قەندیل وئاڤاشین-ی سەربەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومان کرد.هەپەگە ڕایگەیاندووە لەو بۆردومانانەدا ٢ گەریلا شەهید بوون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە دەربارەی هێرشی ئاسمانی فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیاوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. هەپەگە لە ڕاگەیەنراوەکەی خۆیدا ئاماژەی بەوە کردووە " لە ڕۆژی ١٩ی تەشرینی دوویەم/٢٨ی خەزەڵوەر فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەرلە کاتژمێر ١٣:٠٠ دا دەورووبەری گوندی سێلێ-ی قەندیل-ی سەربەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیای بۆردومان کردووە. ئەوبۆردومانە زیانی زۆری مادی لێکەوتووەتەوە.

لەهەمان ڕۆژدا فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا لە کاتژمێر ١٢:٢٠ خولەکدا دۆڵی شێڤێ-ی ناوجەی ئاڤاشینی بۆردومان کرد. لەئەنجامی ئەوبۆردومانەدا  ٢ هەڤالی ئێمە بەناوەکانی سیابەند و فورات شەهید بوون.

ناسنامەی ئەو دوو گەریلا شەهیدە دواتربڵاودەکەینەوە."

ک-ش