فیدراسیۆنى دیموکراتیکى عەلەوییەکان جەژنى قوربانى لە جیهانی ئیسلامی پیرۆزکرد

فیدراسیۆنى دیموکراتیکى عەلەوییەکان بە بۆنەى هاتنى جەژنی قوربانەوە رایگەیاند: "جەژنى قوربان کۆنترین گەلانى میزۆپۆتامیا و هەموو گەلانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست پیرۆز دەکەین".


فیدراسیۆنی دیموکراتیکی عەلەوییەکان (فەدا – FEDA) بە بۆنەى جەژنى قوربانەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، جەژنى ئیسلامى دیموکراتیکی گەلانى کۆن لە هەموو گەلانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست پیرۆز دەکەن.

فەدا راشیگەیاندووە "سەرەتا بۆ گەلانى میزۆپۆتامیا، هەموو مرۆڤایەتى داواى ئاشتى و برایەتى و ئازادى دەکەین".

فەدا ئەوەشى خستووەتەڕوو "پێشتر لەسەر بنەمای ئاشتى، برایەتى و یەکسانى لە دەوری یەک کۆبوونەتەوە و بە کۆبوونەوەیان لەگەڵ یەکتردا بەهاکانى کۆمەڵگە و رۆشنبیری و باوەڕەکانیان ئافراندووە و تاوەکو رۆژى ئەمڕۆیان هێناوە.

وەک فیدراسیۆنى دیموکراتیکى عەلەوییەکان، سەرەتا جەژن لە کۆنترین گەلانى میزۆپۆتامیا و هەموو گەلانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست پیرۆز دەکەین.

بەو هیوایە ئەم جەژنە لە ناو گەلاندا ببێتە هۆی هاوبەشی و لەسەر بنەماى مافى یەکسان بەرەو داهاتوویەکى ئازاد بچین".

ر.م