فیدراسیۆنى کۆمەڵگەى ئازادی میزۆپۆتامیا دامەزرا
فیدراسیۆنی کۆمەڵگەی ئازادی میزۆپۆتامیا (FED-MED) لە ویلایەتی راین ویستفالیای باکوور (NRW) دامەزرا. کۆنگرەی دامەزراندنى فیدراسیۆنەکە لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بەڕێوە چوو.

کوردستانیانی ویلایەتى راین ویستفالیاى باکوور لە ئەڵمانیا فیدراسیۆنێکی نوێیان دامەزراند، کە لە ٤ ناوەند پێک دێت و ناوەندی سەرەکی لە دۆسلدۆرفی ئەڵمانیا دەبێت.
کۆنگرەی دامەزراندنی فیدراسیۆنی کۆمەڵگەی ئازادی میزۆپۆتامیا (FED-MED) ڕۆژی دووشەممە لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بەسترا. لە کۆنگرەکەدا بەشداربووان لە ڕێگای هەڵبژاردنەوە هاوسەرۆکان و دەستەی بەڕێوەبەریی خۆیان دیاری کرد.
پەیڕەو وپرۆگرامی فیدراسیۆن، کە لەلایەن دەستەی دامەزرێنەرەوە ئامادە کرابوو لە کۆنگرەکەدا خرایە بەر باس وگفتوگۆ و بە زۆرینەی دەنگ پەسەندکرا. لە کۆنگرەکەدا ١٥ کەس وەک دەستەی بەڕێوەبەری و٢ کەس وەک هاوسەرۆک هەڵبژێردران.
فیدراسیۆن کارەکانى چڕ دەکاتەوە بۆ بەکارهێنان و بایەخدان بە زمانى کوردی و پەرەپێدانی کلتوری کۆمەڵگای کوردی. فیدراسیۆن لەبارەی کێشەکانی بواری ماف، بابەتگەلی یاسایی و دۆزینەوەی ڕێکار و دەرفەتی چارەسەرکردنی کێشەکانى نێو کۆمەڵگای کوردی، دەبێتە یارمەتیدەر. هەروەها چالاکی و خولی فێربوونی کلتوری و هونەری بەشێوەى بەربڵاو بەڕێوە ببات.