فیدراسیۆنی عەلەوییەکان هێرشکردنە سەر جەمخانەکەیانی شەرمەزار کرد
پۆلیس هەڵیکوتایە سەر جەمخانەی ئارموتلو لە ئیستەنبول. فیدراسیۆنی دیموکراتیکی عەلەوییەکانی ئەڵمانیا (فەدا – FEDA) ئەو هەڵکوتانەی هێزەکانی پۆلیسی شەرمەزار کرد.
پۆلیس هەڵیکوتایە سەر جەمخانەی ئارموتلو لە ئیستەنبول. فیدراسیۆنی دیموکراتیکی عەلەوییەکانی ئەڵمانیا (فەدا – FEDA) ئەو هەڵکوتانەی هێزەکانی پۆلیسی شەرمەزار کرد.
پاش ئەوەی هێزەکانی پۆلیس هێرشیان کردە سەر ماڵی جەمی عەلەوییەکان لە کوچوک ئارموتلو لە ساریەری ئیستەنبول فیدراسیۆنی دیموکراتیکی عەلەوییەکانی ئەڵمانیا (فەدا – FEDA) ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەیدا فەدا بە بیری هێنایەوە، چەند ڕۆژ لەوە پێش بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەی کلتوریی پیر سوڵتان 'ئابدال ئەرزینجان' دەستگیر کران و سەرنجی ڕاکێشایە سەر هێرش بۆ سەر جەمخانەی عەلەوییەکان.
فەدا لە ڕاگەیەندراوەکەیدا جەختی لەوە کردووەتەوە، هەتا شەرت و مەرجەکانی باری نائاسایی بەردەوام بن، بارودۆخ نائاسایی دەبێت و لە راگەیانداروەکەدا هاتووە "ئێمە ئەم عەقڵییەتە لە کەربەلا، قۆچگیری، دەرسیم، مەراش، چۆروم و سووری جزیرەوە دەناسین".
"سوکایەتیکردنێکى گەورەیە"
لە ڕاگەیەندراوەکەی فەدا دا دەستنیشان کراوە، لەکاتی هەڵکوتانە سەر جەمخانەکەدا دەرگا و پەنجەرەکانیان شکاندووە و ئەوەش یەکێکە لە سوکایەتییە گەورەکان بە نرخ و بەهای عەلەوییەکان.
بانگیش لە عەلەویەکان و لایەنە دیموکراتیخوازەکان کراوە، لە دژی ستەم تێکۆشانی هاوبەش بەڕێوەبەرن و خاوەنداریی لە جەمخانەکان بکەن.
ر.م