یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن (یه‌په‌ژه) ڕێكخستنی تێرۆریستیی دژبه مرۆڤایه‌تییان له‌ناوبرد و له لایه‌ن ته‌واوی جیهانه‌وه به‌ڕێزه‌وه پێشوازییان لێ كرا. به‌ڵام له هه‌رێمی باڤاریای ئه‌ڵمانیا ده‌بنه ئامانجی بڕیاری تایبه‌ته‌كان.
هه‌رچه‌نده ئه‌و دوو هێزه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان به‌فه‌رمی له لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه قه‌ده‌غه نه‌كراون، به‌ڵام ئاڵاكانی یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه و په‌یه‌ده (پارتیی یه‌كێتیی دیموكراتی) به فه‌رمانێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له ٢ی ئاداری ٢٠١٧-ه‌وه قه‌ده‌غه كراون. له هه‌رێمی باڤاریا به‌تووندترین شێوه ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ ده‌كرێت و تا ئێستا چه‌ندین كه‌س دادگه‌یی كراون و سزا دراون.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاڵاكانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك دۆسیه‌ی بۆ بكرێته‌وه و دادگه‌یی بكرێت. یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی له ساڵی ٢٠١٧ به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاڵای یه‌په‌ژه‌ی له فه‌یسبووك بڵاوكرده‌وه دادگه‌یی كرا، فیلمساز ئوولی بێتس بوو كه دانیشتووی شاری میونشنه.
بێتس به تۆمه‌تی «پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ په‌كه‌كه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو» له‌لایه‌ن دادگه‌ی ئیداره‌ی میونشن دادگه‌یی كرا و مانگی نیسانی ڕابردوو بڕیاری بێ تاوانی بۆ ده‌ركرا. به‌ڵام داواكاری گشتیی شاری میونشن له دژی بڕیاره‌كه وه‌ستایه‌وه و له دادگه‌ی هه‌رێمه‌كه سكاڵای تۆمار كرد. بڕیاره ١٥ی ته‌مووز له‌سه‌ر داوای داواكاری گشتی فیلمسازه‌كه جارێكی دیكه دادگه‌یی بكرێته‌وه.
بێتس ناڕه‌زایه‌تی پیشان دا و گوتی، «به دادگه‌ییكردنێكی وه‌ها ئازادیی بیروڕا پێشێل ده‌كرێت. هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێت ئه‌و كه‌سانه بترسێنن كه پشتگیری له ڕۆژاڤا ده‌كه‌ن. ئه‌و داواكاره گشتییانه‌ی به بیانووی ئاڵاكانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر ڕێبازی ڕژێمی توركیان.»
ئه‌و فیلمسازه پێشتر له كاتی دادگه‌یی كردنیدا ڕایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر دادگه سزای ماددی بۆ ببڕێته‌وه ئه‌وا ئاماده نییه پاره بدات. گوتبووی، «ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت بمخه‌نه زیندان، ئه‌وا ئاماده‌م بچمه زیندان.»
s.m