فێستیڤاڵی كولتووری كوردستان له ئه‌ڵمانیا قه‌ده‌غه كرا
فێستیڤاڵی كولتووری كوردستان كه بڕیاربوو ڕۆژی ٨ی ئه‌یلوول\١٧ی خه‌رمانان له شاری دینسلاكن-ی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌بچێت، قه‌ده‌غه كرا.
فێستیڤاڵی كولتووری كوردستان كه بڕیاربوو ڕۆژی ٨ی ئه‌یلوول\١٧ی خه‌رمانان له شاری دینسلاكن-ی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌بچێت، قه‌ده‌غه كرا.
پلاتفۆڕمی عه‌فرین كه ڕێكخه‌ری فێستیڤاڵی كولتوورییه ڕایگه‌یاند، حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا فێستیڤاڵی كولتووری قه‌ده‌غه كرد كه بڕیار بوو ڕۆژی ٨ی ئه‌یلوول\١٧ی خه‌رمانان به‌ڕێوه‌بچێت.
پلاتفۆڕمه‌كه كه له نزیكه‌ی ١٠٠ پارتی سیاسی و ڕێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیلی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و هه‌نده‌ران پێكهاتووه، ده‌ستنیشانی كرد كه قه‌ده‌غه‌كردنی فێستیڤاڵه‌كه «بڕیارێكی سیاسییه».
له ڕاگه‌یه‌نراوی پلاتفۆڕمه‌كه‌دا هاتووه، «وه‌ك پلاتفۆڕمی عه‌فرین كه له ٩٣ ڕێكخراوی كورد، تورك، ئاشووری-سوریانی، ئه‌رمه‌ن، ئێزدی، عه‌له‌وی، مه‌سیحی، موسوڵمان، ژن و لاوان پێكهاتووه و گوزارشت له بیر و ڕای جیاوازی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌كات، فێستیڤاڵێكی كولتووری ڕێكخستبوو. به‌ڵام له ئه‌نجامی په‌یوه‌ندیی چه‌په‌ڵی ئه‌ڵمانیا و توركیا كه حقووق بووه به سیاسه‌ت، مۆڵه‌ت به فێستیڤاڵه‌كه نه‌درا.»
پلاتفۆڕمه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ڕێگرییه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا له به‌رانبه‌ر كوردان، په‌یوه‌ندی به سه‌ردانی ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌ڵمانیا و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولاوه هه‌یه.
پلاتفۆڕمی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، دادگه جارێكی دیكه ده‌ریخست كه له بابه‌تی كورداندا حقووق ده‌كاته سیاسه‌ت. ڕاشیگه‌یاند، ئه‌ڵمانیا نایه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان تێكدات.
له دژی بڕیاره‌كه میتینگ ساز ده‌كرێت
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی پلاتفۆڕمی عه‌فریندا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه ئه‌و بڕیاره كه به‌ر له سه‌ردانی ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌ڵمانیا ده‌ركراوه، خزمه‌تی سیاسه‌ته‌كانی قڕكردنی كولتووری و سیاسی ده‌كات كه دیكتاتۆر ئه‌ردۆغان به‌ڕێوه‌یان ده‌بات. ئه‌م بڕیاره به واتای پشتیوانی كردنه له داعش له به‌رانبه‌ر دیموكراتی و ئازادی.
پلاتفۆڕمه‌كه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه قه‌ده‌غه‌كردنی فێستیڤاڵی كولتووری به بڕیارێكی سیاسییه و ئه‌وان وه‌ك پلاتفۆڕمی عه‌فرین به‌مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی ئه‌م بڕیاره و له‌پێناو سه‌رنج ڕاكێشانه سه‌ر دۆخی عه‌فرین و هه‌لومه‌رجی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، ڕۆژی ٨ی ئه‌یلوول\١٧ی خه‌رمانان میتینگێك ساز ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای مۆڵه‌تیان كردووه.
s.m