فێستیڤاڵی مرۆڤایەتی لە پاریس دەستیپێکرد

فیستیڤالی مرۆڤایەتی لەلایەن ڕۆژنامەی هیومانیتەوە بەڕێوەدەچێت. فێستیڤاڵەکە بە پانێل، پێشانگا و کۆنسێرت دەستیپێکرد. لە فێستیڤاڵەکەدا کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد لە فەرەنسا و چادری فرانس کوردستانیش لە بەشی گوندی مرۆڤایەتی بەشدارییان کرد.

فێستیڤاڵی مرۆڤایەتی کە ساڵانە لە لایەن ئۆرگانی چاپ و بڵاوکردنەوەی پارتی کۆمۆنیستی فەڕەنسا هیومانیتە-ەوە بەڕێوە دەچێت، دوای نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی بە پانێل، پێشانگا و کۆنسێرت دەستیپێکرد. بڕیارە سێ ڕۆژ بەردەوام بێت و نزیکەی یەک ملیۆن کەس بەشداری ئەو فێستیڤاڵە دەکەن لە

پارکی دیپارتمێنتاڵ لە ناوچەى لیکۆرنیوڤی پاریس بەڕێوەدەچێت. ڕۆژی هەینی وێڕای مانگرتنی میترۆی پاریسیش، سەد هەزار کەس بەشدار بوو.

کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد لە فەرەنسا (جەدەکە فەرەنسا / CDK-F) و چادری کوردستان لە فەرەنسا لە بەشی گوندی مرۆڤایەتیدا بەشدارییان کردووە.  هاوکات فرانس کوردستان کەمپینی ئازادیی بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش دەستپێکرد. هەروەها کتێبەکانی دەمیرتاش کە کراونەتە فەڕەنسی لە ستاندێکدا نیشان دران.

ڕۆژی شەممە بە بەشداربوونی نوێنەری هەدەپە و کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد لە فەرەنسا (جەدەکە فەرەنسا / CDK-F) پانێل بەڕێوەدەچن. ئەو بڕوشۆر و کتێبانەی کە نووسینگەی کاروباری دەرەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە ئامادەی کردووەن لە چادرەکەدا نمایش دەکرێن.

کارە دەستییەکانی گروپی ژنانی پاریس کەوتنە بەردەستی ئەو کەسانەی بەشداری فێستیڤاڵەکەیان کرد.

 بە درێژایی ڕۆژەکە گۆرانیبێژانی تەڤ-چاند گۆرانیان وت. لە ستاندەکەدا ئەندامانی بزووتنەوەی ژنانی کورد و درانسی، کارمەندانی ڤیلیرس لیبیلس -ی چێشتخانەی کوردیى ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیک خواردنی کوردەواریان بە ئامادە بووان دا..

دوێنێ جەمیلە ڕەنکلیچای، بەناوی کۆمەڵگەی دیموکراتیکى کورد لە فەرەنسا و سیلیڤیە ژان بەناوی فرانس کوردستان قسەیان کرد. ڕەنکلیچای سڵاوی لە ژنانی کورد کرد کە لەبەرانبەر داعش و بەربەرییەت بەرخۆدانیان کرد و سەرنجی ڕاکێشایە سەر قەیوم و هێرشەکانی سەر کورد، سیلڤیە-ش سەرنجی ڕاکێشایە سەر پەرلەمانتار و سەرۆک شارەوانییە زیندانیکراوەکانی هەدەپە. ڕەنکلیچای بانگەوازی بۆ هێزە دیموکراتیکەکانی جیهان و سەدان هەزار کەسی ئامادەبوو کرد پشتیوانی کورد بکەن.

ژ.ت