فێستیڤاڵی ژینگەپارێزی له كه‌ركووك به‌ڕێوه‌چوو
ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری کەرکووک ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی کۆچ و کۆچبەران (ئای ئۆ ئێم) فێستیڤاڵێكی ژینگەپارێزی ساز كرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری کەرکووک ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی کۆچ و کۆچبەران (ئای ئۆ ئێم) فێستیڤاڵێكی ژینگەپارێزی ساز كرد.
له فێستیڤاڵه‌كه‌دا كه له‌پێناو پاراستنی ژینگه سازكرابوو، چه‌ندین کاری هونەریی پێشكه‌ش كران. نمایشكردنی كه‌لوپه‌لی دروستکراوی دەستی و شانۆگەری به‌مه‌به‌ستی هۆشیار کردنەوەی خەڵك سه‌باره‌ت به ژینگه و كردنه‌وه‌ی پیشانگه‌یه‌كی وێنەکێشان فێستیڤاڵه‌كه‌یان پێكهێنابوو.
ئەندازیار ئەحمەد عومەر یەکێک لە ئامادەکارانی فێستیڤاڵی ژینگه‌پارێزی بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی گوت، ڕێکخراوی ئای ئۆ ئێم ئه‌م چالاكییه‌ی سازكردووه بۆ سه‌رنج ڕاكێشانه سه‌ر گرنگیی ژینگەپارێزی بۆ مرۆڤ.
گوتیشی، چەندین وێنەکێش بە نمایشكردنی کارەکانیان بەشداربوون لەم فێستیڤاڵه. هه‌روه‌ها شانۆگەری و کاری دەستیش نمایش كران.
s.m