فەرماندەی گشتیی یەرەکە ناسنامەی گەریلایەکی گیانبەختکردووی ڕاگەیان
یەرەکە، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ناسنامەی گەریلایەكی ئاشكرا كرد کە بەهۆی «ڕووداوێکی نەخوازراو»-ەوە گیانی لەدەستداوه.
یەرەکە، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ناسنامەی گەریلایەكی ئاشكرا كرد کە بەهۆی «ڕووداوێکی نەخوازراو»-ەوە گیانی لەدەستداوه.
فەرماندەی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان – یه‌ره‌كه ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ناسنامه‌ی گه‌ریلایه‌كی گیانبه‌ختكردووی ئاشكرا كرد كه به‌هۆی ڕووداوێكی نه‌خوازراو گیانی له‌ده‌ستداوه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی یه‌ره‌كه‌دا هاتووه: گەلی کورد لە کاتی تێپەڕاندنی قۆناغێکی هەستیار و مێژوویی دایە. تێکۆشانی بزووتنەوەی ئاپۆیی لە هەر چوار پارچەی کوردستان بڵاوبۆتەوە و ئەو بەرخۆدانه‌ی ئه‌مڕۆ لە عەفرین دەکرێت، قه‌رزباری خوێنی ئەو شەهیدانەیە کە قارەمانانە تێکۆشاون.
فەرماندەی گشتیی یەرەکە، ڕایگه‌یاند: ڕۆژی ٢٧ی ڕێبەندان/١٦ی شوبات، گەریلایەکی یه‌ره‌كه كه له كه‌ركووكه‌وه چووبووه ڕیزی هێزەکانیانیان، بەهۆی ڕووداوێکی نەخوازراو لە هەرێمی ئاسۆس گیانی لەدەستداوه.
یەرەکە، بەو بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە بنه‌ماڵه‌ی ئەو شەهیدە و هەموو گەلی وه‌ڵاتپارێزی کوردستان دەکات و بەڵێنی درێژه‌دان بە تێکۆشان ده‌دات تا گەیشتن بە ئازادی.
ناسنامەی شەهیده‌كه:
ناو و پاشناو: یوسف قازی
ناسناو: چیاگر گەرمیان
کات و شوێنی بەشداربوون: ٢٠١٧ – کەرکووک
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٧ی ڕێبەندان/١٦ی شوبات – هەرێمی ئاسۆس
ش. م