فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی هێزەکانی لە بۆتان و حەفتانین کرد

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار، بەبۆنەی چالاکیەکانیان بە بۆنەی ١٥ی تەباخەوە پەیامی پیرۆزبایی ئاڕاستەی فەرماندەیی و گەریلاکانی لە هەرێمەکانی حەفتانین و بۆتان کرد.

ڕاگەیەنراوی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار بەم شێوەیەیە:

"پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی هەموو فەرماندە و شەڕڤانانی یەژاستار لە هەرێمەکانی بۆتان و حەفتانین دەکەین کە بۆ یادی ١٥ی تەباخ بە ڕوحی ئاپۆیی و بەپێی سەردەمی نوێ چالاکی ئەنجامدەدەن کە چالاکی کاریگەرن و هیوادارین بەردەوام بن.

چالاکی سابۆتاژ کە ئێوە بە تاکتیکەوە لە پەروەردەیی سێرت لە بۆتان ئەنجامتاندا چالاکیەکی بەهێز و سەرکەوتوو بوو، بووەتە ناوێک بۆ تۆڵەی شەهیدان، ساریام بێریتان، ڤەژین، ڕووهال و سەرهەلدان و حەساب پرسینەوە لە دوژمن.

لەناو پەکەکەدا تۆڵەکردنەوە لە دوژمن،کردنەوەی تۆڵەی شەهیدان و نەهێشتنی خوێنیان لە سەر زەوی، ڕێ و ڕێبازێکە. لەو دوو هەرێمە چالاکی هێزەکانمان یەژاستار، جێبەجێکردنی ئەو ڕێبازەیە.

لە هەرێمی حەفتانین لە گردی ئادار و لە خانتوور چالاکیەکان بە چەکی تایبەت ئەنجامدراون و بووەتە هۆی تۆڵەکردنەوەی خوێنی هەڤاڵ زەلال سیدەم و دۆغا و بووەتە نمونەیەک کە لەکوێ بێت تۆڵە لە دوژمن دەکرێتەوە.

چالاکیەکان بە خوڵقاندنی تاکتیک و ڕێبازی دەوڵەمەند کە هێزەکانمان یەژاستار بە ساڵێ ٢٠٢٠ لەسەر بناغەی ڕەگەزەکانی گەریلای ژنی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک لەناو هەموو هێزی ژنانی ئێمە و هەم لە ناو هەموو ژنان لە لەدژی سیستم تێدەکۆشن، مۆڕاڵ و مۆتیڤاسیۆنێکی دروست کردووە.

سەرفرازی گەریلاکان لەوەدایە کە لەسەر هێڵێ عەگید و زیلاندا بەرخۆدان و شەڕ دەکەن. چالاکی هێزەکانمان یەژاستار لەدژی دوژمن لە ئێستا بەدواوە بە شێوەیەکی کاریگەر بەردەوام دەبن و فاشیزمی ئاکەپە لەگەڵ زەوی تەخت دەکەن.

بە متمانەوە و بە جۆشی شۆڕشەوە ئێمە وەک فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار، ١٥ تەباخ ڕۆژی ژیانەوە سەرەتا لە ڕێبەرمان، لە گەلی قاڕەمانی کوردستانمان، لە خانەوادەی شەهیدان و هەموو هێزی گەریلا پیرۆز دەکەین و دەڵێین، بەرخۆدانە تەواوە و کاتی ڕێپێوانی بەرەوە سەرفرازیە."

ف.ق