فەرەنسا: بۆ دەستپێکردنی دیالۆگ دەبێت تورکیا خۆی لە ئاڵۆزیەکان بەدوور بگرێت

فەرەنسا لە بەرامبەر "هەڵوێستی گەورەکردنی کێشەکان" لە رۆژهەڵاتی دەریای سپی لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە، ناڕەزایەتی پیشاندا و رایگەیاند، بۆ دیالۆگ دەبێت کۆتایی بە ئاڵۆزیەکان بهێنێت.

فلۆرەنس پارلی وەزیری پاراستنی فەرەنسا لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنیدا باسی لە کێشە و ئاڵۆزیەکانی رۆژهەڵاتی دەریای سپی کرد.

دەوڵەتی تورک لە رۆژی شەممەوە لە رۆژهەڵاتی دەریای سپی رێوشوێنی نوێی سەربازی گرتووەتەر.

لەم بارەیەوە فلۆرەنس پارلی وەزیری پاراستنی فەرەنسا لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنیدا وتی:" تورکیا بوونی ناوچە ئابوریە سنووردارکراوەکان، رەتدەکاتەوە و دەسەڵاتی دوو وڵاتی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا واتە یونان و قوبرس بە نادیدە دەگرێت.

پارلی تیشکی خستە سەر ناوبژیوانیی ئەلمانیا بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتنەکان و وتی:"ئەلمانیا ناوبژیوانی لە نێوان دوو وڵاتی ناتۆ واتە تورکیا و یونانیش کردبووە. تورکیا وتبووی، ئەو ئامادەیە لە هەموو هەڵومەرجێکدا چاوپێکەوتن ئەنجام بدات."

وەزیری پاراستنی فەرەنسا هاوکات وتی، تورکیا بۆ دیالۆگ پێویستە خۆی لە کێشەکان دوور بگرێت و جەختیشی کردەوە کە لە دەریای سپی مافی گەڕان هەیە و مافی ئەوەیان نیە کە دەست بەسەر سەرچاوەکانی غاز و وزەدا بگرن.

حکومەتی فەرەنسا لە مانگی ئابدا لەگەڵ یونان و قوبرس دوو جاران مانۆری سەربازی ئەنجامدابوو.

پارلی لە بەرنامە تەلەفیزیۆنیەکەدا هەروەها وتی:"فەرەنسا بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ گەورەکردنی کێشەکاندا نیە. ئەوەی ئێمە دەیکەین ئەوەیە کە بە دروستکردنی هاوسەنگی دەیکەین. واتە لە دەریای سپی گەشتە دەریاییەکان بە شێوەیەکی رێک و پێک ئەنجام بدرێن. ئەوەش بۆ وڵاتی ئێمە ناوچەیەکی سروشتیە."

ز.ش