فەڕەنسا فرۆشتنی چەکی بە تورکیا ڕاگرت

هەردوو وەزارەتی دەرەوە و بەرگری فەڕەنسا، وەکووکاردانەوەیەک بەرانبەرهێرشەکەی سوپای تورک بۆ سەرباکور و رۆژهەڵاتی سوریا، بڕیاری ڕاگرتنی فرۆشتنی چەکیان بە تورکیا دەرکرد.

لە ڕاگەیاندراوی هاوبەشی هەردوو وەزارەتەکە، ئەمرۆ شەممە هاتووە: "لە چاوەڕوانی وەستانی ئەوهێرشە، فەڕەنسا بڕیاری ڕاگرتنی فرۆشتنی چەکی بە تورکیا دا کە ئەگەری هەیە لەم هێرشەدا بەکاری بهێنێت".

ئەوەشی تێدا هاتووە، بڕیارەکە یەکسەرجێبەجێ دەکرێت، هێرش بۆ سەر باکور و رۆژهەلاتی سوریا هەڕەشە لە ئەوروپاش دەکات.

پێشتریش هەریەک لە ئەڵمانیا، هۆڵەندا، نەرویج و فینلەندا فرۆشتنی چەکیان بۆ تورکیا ڕاگرت.

بەهۆی ئەو هێرشە داگیرکارییەی سوپای تورک بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، زۆربەی هێزەکانی ئەوروپا و عەرەبی رەخنەیان لە تورکیا گرت.

ک٠ش