قه‌سه‌ده له ناوچه‌ی هه‌جین هه‌زار و ٢٠٠ سیڤیلی ڕزگار كرد
شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) له به‌ره‌ی هه‌جین كه تیایدا شه‌ڕێكی سه‌خت دژی چه‌ته‌كانی داعش به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌زار و ٢٠٠ وه‌ڵاتیی سیڤیلیان ڕزگار كرد.
شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) له به‌ره‌ی هه‌جین كه تیایدا شه‌ڕێكی سه‌خت دژی چه‌ته‌كانی داعش به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌زار و ٢٠٠ وه‌ڵاتیی سیڤیلیان ڕزگار كرد.
له به‌ره‌ی هه‌جین-ی سه‌ر به دێره‌زۆر له‌نێوان هێزه‌كانی قه‌سه‌ده و چه‌ته‌كانی داعش شه‌ڕێكی سه‌خت له ئارادایه. قه‌سه‌ده بۆ ڕزگاركردنی وه‌ڵاتییانی سیڤیل ڕێڕه‌وێكی كردووه‌ته‌وه. به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی قه‌سه‌ده له ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه هه‌زار و ٢٠٠ سیڤیل ڕزگار كراون كه له‌ناویاندا منداڵ و ژن هه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان سیڤیله‌كان به یاوه‌ری هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ده‌گوازرێنه‌وه بۆ شوێنه پارێزراوه‌كان. له‌و دیمه‌نانه‌شدا كه ئاژانسی هه‌واڵی هاوار (ANHA) بڵاوی كردوونه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت كه سیڤیله‌كان به ئۆتۆمبێل ده‌گوازرێنه‌وه شوێنه ئارامه‌كان.
قه‌سه‌ده له ١٠ی ئه‌یلووله‌وه بۆ ڕزگاركردنی ناوچه‌ی هه‌جین له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش، ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كردووه. چه‌ته‌كانی داعش زۆر جار له‌ژێر زه‌ختدا چه‌ك به وه‌ڵاتییانی سیڤیل ده‌ده‌ن و شه‌ڕیان پێده‌كه‌ن، یان ده‌یانكه‌نه قه‌ڵغان بۆ خۆیان.
s.m