قەرەسوو: ڕەواترین تێکۆشان ئەوەیە کە گەنجان ڕوو بکەنە چیاکان

مستەفا قەرەسوو ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەرایەتی پەکەکە دەربارەی ناردنی ژمارەیەک بنەماڵە بۆسەرباڵەخانەی هەدەپە ڕایگەیاند، پیلانگێری و کارێکی تێکدەرانەیە و گوتی، " ڕەواترین تێکۆشان ئەوەیە گەنجەکان بێنە سەرشاخ و بەشداری ناوڕیزەکانی گەریلا ببن."

مستەفا قەرەسوو ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەرایەتی پەکەکە بەشداری لە بەرنامەی (ئولکەدەن)ی تەلەڤزیۆنی مەدیا هابەر کرد.

قەرەسوو ئاماژەی بە گۆشەگیری سەرعەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرد و ڕایگەیاند، لە ئەنجامی بەرخۆدانی مانگرتنی زیندانەکان، بەرخۆدانی دایکان و پشتگیری رای گشتی، دەسەڵاتی ئاکەپە ناچار بوو، ڕێگە بە چاوپێکەوتنەکان بدرێت.

قەرەسوو وتی، "ئاکەپە ویستی دۆخەکە بەو شێوەیە نیشان بدات کە پرۆسەیەکی چارەسەری هەیە. هەوڵیاندا بەو شێوەیە تێکۆشانی هێزە دیموکراتخوازەکان و گەلی کورد لەدژی فاشیزمی (ئاکەپە – مەهەپە) سست بکەن. هەرکاتێک لەبەرامبەر هێزەکانی دیموکراسی و تێکۆشانی هاوڕیکانی زیندان تەنگەتاو دەبن، هەڵویستی بەو شێوەیە نیشاندەدە."

'ڕێبەرایەتی لایەنگری چارەسەری دیموکراتیکە'

قەرەسوو دەلێت، هیچ پڕۆسەیەکی چاوپێکەوتن – دیالۆگ بوونی نییە و ڕێبەرایەتی وتی، "هیوام وایە پرۆسەیەکی دیالۆگ دەستپێبکرێت". بەلام دۆخێکی بەو شێوەیە بوونی نییە. واتە ڕێبەرایەتی ویستی بلێت، با کەس هیوایەک لەدڵدا دروست نەکات. لەئیستادا پێویستە هەموو کەسێک بزانێت، لەدژی گەلی کورد شەڕێکی تایبەت و دەروونی بەڕێوەدەبرێت، لە ئیمرالیش هەمان دۆخ هەیە... چۆن گەلی کورد لەبەرامبەر ئەو دۆخە تێدەکۆشێت، بەم شێوەیە ڕێبەر ئاپۆش لە تێکۆشاندایە. باش دەزانێت سیاسەت چۆن دەکرێت و بەپێی ئەوەش دەجووڵێتەوە. رێبەر ئابۆ هەموو کاتێک لایەنگری چارەسەری دیموکراتیک بووە. دەیەوێت چارەسەری دیموکراتیک ئاسان بێت. بەڵام دۆخی شەڕ گرێدراوی رێبەرئاپۆ نییە. ڕێبەرئاپۆ لەناو دۆخێکدایە کە هەوڵی ئاسانکردنی چارەسەری دیموکراتیک دەدات. زەمینەکە ئامادە دەکات. بە پەیامەکان و هەلویستەکانی ئاماژە بەوەدەدات. بەڵام دەوڵەتی تورکیا نیازێکی بەو شێوەیەی نییە. دەوڵەتی تورکیا لە ئێستادا لەسەر دەسەڵاتی ئاکەپە-مەپەهە سیاسەتی قڕکردنی گەلی کورد بەڕێوەدەبات.

ئاکەپە-مەپەهە بە شەڕ بەردەوامی بە هەبوونی خۆیان دەدەن

قەرەسوو ڕاشیگەیاند، بەڕێگەی لەناوبردنی تەڤگەری ئازادی گەلی کوردەوە، هەوڵی قڕکردنی کوردان دەدەن. بە تەنها لە باکووری کوردستان، لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستانیش هەمان هەڵوێستی هەیە.

قەرەسوو دەڵێت، لەئێستادا دەسەلاتی فاشیستی ئەکەپە-مەهەپە خاوەنی هیچ بەرنامەیەکی چارەسەری نین و وتی، "با کەس هیوای چارەسەری لە ئەکەپە-مەهەپە نەبێت. هیوایەکی بەو شێوەیە ئەحمەقیە. ئەو دەسەڵاتە بە شەڕ درێژە بە هەبوونی خۆی دەدات. بە شەر لەسەر پێماوەتەوە.

قەیوم بەشێک لە شەڕی دژی کوردانە

مستەفا قەرەسوو لە بەردەوامی قسەکانیدا ڕاشیگەیاند، قەیوم بەشێک لە شەڕی دژی کوردانە کە دوای هەڵبژاردنەکانی ٧ی حوزەیران و ١ی تشرینی دووەم دەستیپێکرد. هۆکاری دامەزراندنی قەیومەکان ئەوەیە. دەیانەوێت فێڵ لە جیهان بکەن. هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام خۆیان لەبەرامبەر دۆخی کوردستان بێدەنگ دەکەن. پێویستە قەیومەکان تەنها لە سنورێکدا نەبینرێن. بەشێک لە شەڕی گشتی دژی کوردانە. ئیرادەی کوردان قەبوڵناکەن. لە گرتووخانەکان بە هەزاران مرۆڤ هەیە. لەبەرئەوەی خاوەنداریان لە ئیرادەی سیاسی کوردان کردووە. هۆکاری دوژمنایەتیکردنی پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆش هەمان شتە. بەوهۆکارە دەیانخەنە دەیانخەنە گرتووخانەکان.ئەشکەندە دەکرێن. چیاکان بۆردۆمان دەکەن. کوردان چۆن بوون بە خاوەنی ئیرادەیەکی سیاسی؟ لەسایەی تەڤەگری گەریلا خاوەنی ئیرادەی سیاسین. دواتر دەست بە ڕاپەرینەکانکرا. دواتر لایەنی سیاسی دیموکراتیک دروست بوو. واتە ئیرادەی سیاسی کورد دروست بوو.

کردەوەکان دوژمانیەتیکردنی کوردان و دیموکراسییە

قەرەسوو ئەوەی خستەڕوو، ئیرادەی سیاسی کوردان قبوڵناکرێت و وتی، " دەلێن کوردان 'کۆیلەی ئێمەن'. بەپێی بۆچوونیان نابێت کورد هەبێت و خاوەنی ئیرادەیەکی سیاسی بێت. نابێت خاوەنی ئیرادە بێت. کەی بوون بە خاوەنی ئیرادەی سیاسی، دەست بە قڕکردنیان دەکرێت. خاونی زمان و کولتور و خوێندنگا نین. قەیومیان لە شارەوانیەکانی ئامەد، مێردین و وان دامەزراند، بەڵام لە بنەڕەتدا هێرشەکە لەدژی دیموکراسیەتی تورکیایە. لەدژی ئیرادەی کوردانە. فاشیزم لە تورکیا دیموکراسی ناوێت. لەبەرئەوەی کاتێک لە تورکیا دیموکراسی بەرقەڕاربوو، مافی کوردان دەناسرێت. کردەوەکان دوژمنایەتیکردنی دیموکراسییە... تا کیشەی کورد چارەسەر نەبێت و کوردان ئازادی بەدەستنەهێنن، لە تورکیا دوژمنایەتی لەبەرامبەر گەلی کورد و دیموکراسی بەردەوام دەبێت. پێویستە هەموو کەسێک ئەوە بزانیت. دەبێت هۆکاری دامەزراندنی قەیومەکان بەو شێوەیە بزانرێت. دوژمنایەتی کورد و دیموکراسییە. لە ١٥ی تەموزەوە و تا ئێستا لەدژی هێزە دیموکراتخوازەکان شەڕ بەرێوەدبریت. شەڕەکە بەردەوامە. لەبەرئەوەش پێویستە گەلی کورد و هیزە دیموکراتخوازەکان لەدژی شەڕەکە تێبکۆشن. ئەگەر تێکۆشان نەکرێت، ناتوانرێت ڕێگە لە شەڕەکە بگیرێت. یان هێزە دیموکراتخوازەکان دەبێت تەسلیم ببن و فاشیزم بەتەواوی ئازاد ببێت، یان گەلی کورد قڕکردنەکە قبوڵدەکەن و دەبن بە تورک، یانیش شەڕەکە بەردەوام دەبێت."

ئێمە بە تەنها شتێکمان لە هەدەپە دەوێت، با کاری شارەوانیی گەل بکەن

مستەفا قەرەسوو باسی لەو بانگەشانەکرد کە دەڵێن، هەدەپە یارمەرتی مادی دەداتە پەکەکە و وەک بیانوو بۆ دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکا بەکاردەهێنرێت و ئاماژەی بەوەدا، ئەو بانگەشەیە بێجگە لە درۆ هیچ شتێکی دیکە نییە.

قەرەسوو وتی، " شتێکی بەو شێوەیە بوونی نییە. با ئاشکرای بکەن پێنج قروش نێردراوە، ئێمە ئەو کاتە پەکەکە هەڵدەوەشێنین. ئێمە بە تەنها شتێکمان لە هەدەپە دەوێت، با کاری شارەوانی گەل بکەن. با لەگەڵ گەل کاربکەن. خۆیان بکەن بە ئیرادە، ئێمە شتێکی دیکەمان لەوان ناوێت. دەمانەوێت شارەوانی گەل و دیموکراسی بن.

تا کێشەی کورد چارەسەر نەکرێت، لە تورکیا دیموکراسی ناچەسپێت

قەرەسوو ئەوەشی ڕاگەیاند، بەهۆی دوژمنایەتی گەلی کوردەوەیە کە دوژمنایەتی دیموکراسی دەکرێت. لەبەرئەوەشە هێزە دیموکراتخوازەکان گەیشتووەنەتە ئاستێک. ئەگەر بلێن، 'دەمانەوێت لەگەڵ کوردان دا بژین و لەگەڵ کوردان دەجووڵیینەوە، ئەوکاتە دەبێت هەلوێستێکی جددی نیشانبدەن. هەڵوێستی دیموکراتیک گرنگە. ئەگەر ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ دیموکراسی دەوێت، ئەگەر هەندێک کەسی دیکە دیموکراسیان دەوێت، پێویستە هەڵوێستەکانیان لەبەرامبەر گەلی کورد بگۆڕن. لەبەرئەوەی تا کێشەی کورد چارەسەر نەکرێت، لە تورکیا دیموکراسی ناچەسپێت. گەلی کورد لەتێکۆشان بەردەوام دەبێت. ئەم دەوڵەتەش بەردەوام دەبێت لەدژایەتی دیموکراسی. بەهۆی دوژمنایەتی کوردەکانە کە دوژمنایەتی دیموکراسی دەکات.پێویستە هەموو کەسێک ئەوە ببینن. ئەترسن کورد سوود لە دیموکراسی وەربگرن. لەئێستادا دیموکراسیەکی ڕووکەش هەیە، هەڵبژاردن دەکرێت، سەرۆکیش هەڵدەبژێردرێت. بە فێڵ و تەڵەکەبازی دەڵێن، با کوردان سوودی لێوەربگرن. رێکخستنە سۆسیالیستەکان، سەندیکاکان، ناوەندەکانی مافی مرۆڤ، ئەندازیاران هەڵوێستیان لەدژی قەیومەکان نیشاندا. ئەوەش هەڵوێستێکی گرنگە. ئەو هەڵوێستە دیموکراتە، ئەکەپە٠مەهەپە دەخانە دۆخێکی قورسەوە. لەبەر ئەوەی سیاسەتەکانی ئاشکرا بوون. لە ئەستەنبوڵ ئاشکرا بوون.

'لە کوردستان نەریتێکی تێکۆشان هەیە'

قەرەسوو ئەوەی وەبیر هێنایەوە کە دوای ساڵانی ١٩٩٠ لە کوردستان نەریتێکی ڕاپەڕین خوڵقاوە وئاماژەی بەوەشکرد، لەدژی قەیومەکان لە کوردستان بەردەوام تێکۆشان بەڕێوە دەچێت.

قەرەسوو ڕاشیگەیاند، تێکۆشان بەردەوامە، بەڵام هێشتا بەس نییە، ئاماژەی بەوەش کرد، دەبێت هەموو کۆڵانەکان ببنە شوێنی چالاکییەکان و بۆ گەنجانی کوردیش وتی: "کورد خاوەن نەریتێکی تێکۆشانە. ئەوە بەردەوام بووە و بەردەوامیش دەبێت. بەڵام هێشتا بەس نییە. ئێستادا دەوڵەتێکی میلیتاریست هەیە. ساڵانە هەزاران و دەیان هەزار پۆلیس دەخاتەگەڕ. بوەتە دەوڵەتێکی پۆلیسی. گەمارۆ دەدات، بۆیە دەبێت شێوەی چالاکییەکان بگۆڕدرێن. نەک تەنیا چالاکی دانیشتن لەبەردەم ناوەندی هەدەپە. ئەوەش دەتوانرێت بکرێت، بەڵام ژمارەکە زیاتر بێت باشترە. دەبێت تەنیا خۆیان لەو ناوچەیە قەتیس نەکەن. هەموو کۆڵانێک، هەموو شوێنێک ببێتە شوێنی چالاکی. دەبێت ژن، گەنج، وڵاتپارێز هەموو کۆڵانێک بکەنە شوێنی چالاکییەکان".

'بانگەوازی شەهیدانمان بۆ گەنجانی کوردە'

قەرەسوو ڕایگەیاند، ئەرکی هەدەپەیە خاوەنداری لە ئیرادەی گەل بکات، ئەگەرنا هۆکاری هەبوونەکەی نامێنێت و وتی: "بەرخۆدان بەو شێوەیە بەردەوام دەبێت، لەو بابەتەدا خۆی خاوەن بڕیارە. بێگومان خاوەنداریی لەخۆیان دەکەن. خاوەنداری لە خۆیان نەکەن، بیانووێک نامێنێتەوە بۆ هەبوونیان. ئەگەر خاوەنداری لە شارەوانییەکانیان، لە پەرلەمانتارەکانیان نەکەن، ئەو پارتە بۆچی هەیە؟ ئەگەر نەتوانێت خاوەنداری لە هەبوونی خۆی بکات، چۆن دەتوانێت خاوەنداری لە ئیرادەی گەل بکات؟ لەبەر ئەوە تێکۆشان بەردەوام دەبێت. بانگەوازی سەرەکیمان بۆ گەنجانی کوردە. بانگەوازی شەهیدانیشمان بۆ گەنجانی کوردە. گەنجان لە فەڕەنساوە نایەن خاوەنداری لەم گەلە بکەن. یان لە ناوچەیەکی دیکەی جیهانەوە نایەن خاوەنداری لە کورد بکەن. گەنجانی کورد خاوەنداری لە گەلی خۆیان دەکەن. چاوەڕوانی کێ دەکەن؟ پارێزەرانی هەر گەلێک گەنجانی ئەو گەلەن".

قەرەسوو ڕاشیگەیاند، مێژوو و میراتی گەنجانی کورد ئاشکرایە و وتی: "ئەو تێکۆشانەی بەڕێوەدەبرێن دەبینرێن. ئەو کاتە گەنجانی کوردیش دەبێت لە تێکۆشانی گەنجانی کوردی مێژوودا بەردەوام بن، ڕوو لە شەقامەکان بکەن، گۆڕەپان و ڕاپەرینەکان".

'ئەوەی وادەکات گەنجان ڕوو لە چیا بکەن، خۆشەویستی وڵاتە'

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبردنی پەکەکە، مستەفا قەرەسوو لەبارەی ئەو بنەماڵانەی لەبەردەم بینای هەدەپەی ئامەد دانیشتوون وتی، هیچکام لەو گەنجانەی بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوون، لەلایەن هەدەپەوە ڕەوانە نەکراون. قەرەسو ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوەی وادەکات گەنجان ڕوو لە چیا بکەن، خۆشەویستی وڵاتە و وتی: "بانگەوازی بۆ ئەوبنەماڵانە دەکەین؛ ئەوانەی وایانکردووە ئەو گەنجانە ڕوولەچیا بکەن، شەهیدەکانمانن، خۆشەویستی وڵاتە، خۆشەویستی گەلە، خۆشەویستی خێزان و بنەماڵەیە. دەیانەوێت هەموو بنەماڵەکان، گەل ئازاد ببێت. دەیانەوێت بنەماڵەکانیان بە شێوەیەکی شکۆدار بژین. سەیرکەن، پۆلیس بۆ زۆری دەیانبەنە ئەو شوێنە. دەڵێن 'بچن' بە هەمووانیشیان وتووە 'ناردویانن بۆ سوریا'. ئەوەش بۆ ئەوەیە کە ڕۆژئاوا بکەنە ئامانج. هەموو گەمەی پۆلیسەکانە. بۆیە ئەو بنەماڵانە بوونەتە بەشێک لە شەڕی تایبەت. لەدژی گەلی کورد شەڕێکی چەپەڵ بەڕێوەدەبرێت، ئەوان بوونەتە بەشێک لەو شەڕە چەپەڵە".

'کورد چونکە شکۆدارن کوژران'

مستەفا قەرەسوو باسی لەوەش کرد کە دەوڵەت بۆ ئەوەی بەربەست لەبەردەم بەشداربوونی ناو ڕیزەکانی گەریلا دروست بکات، هەرچی لەدەستی بێت دەیکات و لەبارەی هەڵوێستی ئەو بنەماڵانەی لەبەردەم بینای هەدەپەن وتی: "دەوڵەت دەیاننێرێتە بەردەم بینای هەدەپە، بەڵام ئەو گەنجانەش هەن کە پۆلیس دەستدرێژیان دەکەنە سەر، ڕووداوی لەو شێوەیەش هەن. پۆلیس لە بنکە سەربازییەکان دەستدرێژی دەکەنە سەر چەندین گەنج، بە هەمان مەبەست، ئەو بنەماڵانەش بەهەڵوێستەکانیان ئاخۆ دەیانەوێت ڕێگری لە بەشداربوون بکەن، ئەو پۆلیسانە بە دەستدرێژیکردن دەیانەوێت ڕێگری لە بەشداریکردن بکەن. من بەو بنەماڵانە دەڵێم؛ ئاخۆ ئەوان ئەوە قەبوڵ دەکەن؟ گەلۆ ئەوان بەدوای هەمان ئامانجەوەن؟ بەڵێ، نیەتەکەیان هەرچییەک بێت گرنگ نییە؛ چیاکان بۆردومان دەکرێن، ئەوەی لە بنکە سەربازییەکان و شکاندنی جامەکانی بینای هەدەپە، هەمان شتن. دایکانی شەممە بانگەوازیان کردووە؛ دەڵێن 'جێگاتان ئەوێ نییە'. جێگەی ئەو بنەماڵانە ئەو شوێنە نییە. ئەو شەڕە سەد ساڵە بەردەوامە. لە کوردستان بۆچی شەڕ بەردەوامە؟ ئاخۆ دایکانی کورد بەبێ هۆکار دەڕژێنە ناو شەقامەکان؟ بنەماڵەیەک وتویەتی 'با دۆزی کوردستان بڕووخێت'. سەرنج بدەن؛ شەرم لەخۆی ناکاتەوە. ئەوە بەواتای ئەوەیە کە تووک و نەفرین لە سەید ڕەزا، شێخ سەعید، لەوانەی لە زیندانن و ئەوانەی لە چیا شەهید بوون دەکات. بەڵێ کێشەی ئەوان کێشەی وڵاتێکی ئازادە، باشە کێشەی تۆ چییە؟ کێشەیەکت نییە. تۆ نۆکەری بۆ دوژمن دەکەیت. لە هەموو ڕاپەڕینەکاندا کەسانی وەکو ئەوانەیان بەکار هێناوە. ئێستاکەش ئەو بنەماڵانە بەکار دەهێنن. با نەهێڵن بەکاربهێنرێن. ئەوە ژیانێکی شکۆدار و ئابڕوودارانە نییە. کورد بەشەڕەفە. دەیان ساڵ ڕادەست نەبوو. لەبەر ئەوەی ناتوانێت خۆی ڕادەست بکات، ئەو هەموو گوندەیان سوتاند. نزیکەی ١٥ هەزار وڵاتپارێز بە شێوەی بکوژ نادیار کوژران. گەریلا نەبوون، چەکیان بە دەستەوە نەبوو. بۆچی کوشتیانن؟ چونکە کوردی شکۆدار بوون کوژران. با ئەو بنەماڵانە سەرەتا لێپرسینەوەی ئەوە لە دەوڵەت بکەن".

'شەڕی کورد، ڕەواترین شەڕی دونیایە'

قەرەسوو ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەوەی کراوە بەشێکە لە شەڕی دژی بزووتنەوەی ئازادی کورد و باسی لەوەش کرد، ڕەواترین تێکۆشان بۆ کورد ئەوەیە کە ڕوو بکەنە چیا و ببنە گەریلا.

قەرەسوو وتی: "ئەوەی دەکرێت گەمەیە. بەڵام ئەم گەمەیە تەنیا لەدژی هەدەپە نییە. تەنیا بۆ قەیومەکان نییە. بۆ لاوازکردنی چالاکییەکانە لەدژی قەیومەکان، بەڵام لە لایەکەی دیکەوە بەشێکە لە شەڕ دژی بزووتنەوەی ئازادی کورد. ئاخۆ ڕێگریی لە بەشداربوونی گەریلا دەکەن. لەبەرئەوەی دەیانەوێت بەربەرست لەبەردەم بەشداربوونی گەریلا دروست بکەن. ئامانجیان ئەوەیە. ئامانجی کەنعان ئەڤرەنیش هەر ئەوە بوو، هی دۆغان گورەش و چیلەریش هەر ئەوە بوو. دەیانەوێت کورد خاوەنداری لە وڵاتی خۆیان و ئازادی خۆیان نەکەن. بەڵام سەد ساڵە خاوەنداریی لێ دەکەن. هەروەها سەد ساڵی تریش تێپەڕن خاوەنداری لێ دەکەن. گەنجانی کورد خاوەنداری لە وڵاتی خۆیان دەکەن؟ بێگومان خاوەنداری لێ دەکەن. کێ دەتوانێت ببێتە بەربەست لە بەردەمیان؟ لە دنیادا هەموو کەس، هەموو گەنجێک خاوەنداری لە وڵاتی خۆی دەکات. گەنجانی ئەڵمان، هی چین خاوەنداری لە وڵاتەکانیان دەکەن، کەچی گەنجی کورد خاوەنداری لە وڵاتەکەی نەکات؟ شتێکی لەو شێوەیە مومکینە؟ ئەگەر پرسەکە خاوەنداریکردن بێت لە وڵات، ئەوانەی پێش هەموویان دەبێت خاوەنداری بکەن گەنجانی کوردن. چونکە جینۆساید دەکرێن. ڕەواترین شەڕ ئێستا لە جیهاندا شەڕی کوردە. چونکە کورد جینۆساید دەکرێن، بۆیە ڕەواترین تێکۆشانە کە گەنجانی کورد ڕوو بکەنە چیا. بۆ گەنجانی کورد لە ڕووکردنە چیا ڕەواتر شتێکی دیکەی ڕەوا نییە. شەڕ بۆ شکۆ بەڕێوەدەبەن. ئەوە نەبێت هەدەپەش لەناوخۆدا شتێک نابێت".

'شکۆدارترین ژیان، ژیانی گەریلایە'

قەرەسوو ئاماژەی بەوەش کرد کە لەدژی ئەو سیاسەتەس شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورکی کە بنەماڵەکان بەو شێوەیە بەکاردەهێنێت، دەبێت گەنجان زیاتر ڕوو لە چیا بکەن و وتی: "هەدەپە کەس نانێرێتە ناو گەریلا. لە ئەنجامی تێکۆشانی گەریلا و ڕاپەڕینەکان دا هەدەپە و پارتییەکانی وەکو ئەو دامەزران. پێویستیان پێ نییە ئەوان خەڵک بنێرنە ناو گەریلا. خۆی ئەرکێکی لەو شێوەیەیان نییە. خۆشیان ئەوە ناکەن. بێگومان ئێمە بانگەوازی دەکەین بۆ بەشداریکرندن بۆ ناو ڕیزەکانی گەریلا. ئەوە بانگەوازی شەهیدانیشە، ئێمە وتەبێژی ئەوانین. ئەوانەی کە بانگەواز بۆ هاتنەڕیزی گەریلا دەکەن ئێمە نین، ئێمە جێبەجێی دەکەین. شێخ سەعید وتویەتی، سەید ڕەزا وتویەتی، هەمووان بانگەوازییان بۆ نەوەکانیان کردووە. بەرخۆدێرانی ١٤ی تەمووزیش شەهید بوون، بەڵام ئەوەیان وت؛ ئێمە ئێستا شەش کەسین، سبەینێ دەبینە ملیۆنان کەس. بانگەوازیان بۆ گەنجان کرد. بۆیە ئەوەی گەنجان دێنێتە ناو ڕیزەکانی گەریلا  شەهیدەکانمانن. عەشقە بۆ ئازادی، خۆشەویستی وڵاتە. لە ئێستا بەدواوەش بەشداری نێو ڕیزەکانی گەریلا ببن. دەبێت بە بڕیارەوە بەشداری بکەن. مادەم دەوڵەتی تورک شەڕی تایبەت دەکات، مادەم بەزۆر بنەماڵەکان دەنێردرێنە ئەو شوێنە، ئەو کاتە گەنجانیش دەبێت لە هەموو شوێنێکەوە ڕوو لە چیا بکەن. شکۆدارترین ژیان، ژیانی گەریلایە، ژیانی ئازادە. هێژاترین ڕۆڵەی گەلی کورد ئەوانەن. بەو شێوەیە لە مێژوودا یادیان دەکرێتەوە".

ک-ش