قەسەدە;ئاماری ۲٤ کاتژمێری بەرخودانی عەفرینی ڕاگەیاند

ناوەندی ڕاگەیاند و چاپەمەنی قەسەدە، ئاماری شەڕ و پێکادانی ۲٤ کاتژمێری بەرخودانی سەردەم لە عەفرینی راگەیاند و ئاشکرای کرد، چەندین هێرشی تورکیایان تێکشکاندوە و ۳ تانک و زریپۆشیش لەناو براون و ژمارەیەکی زۆر سەرباز و چەتەش کوژارون.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاند  و چاپەمەنی قەسەدە، ئاماری شەڕ و پێکادانی 24 کاتژمێری بەرخودانی سەردەم لە عەفرینی بەم شێویە ئاشکرا کرد:


ناوەندی عەفرین

لە کاتژمێر ۱۲ی نێوەڕۆی ئەمڕۆ،  ناوەندی شاری عەفرین بە چەکی قورس بوۆردومان کراوە. دوێنش گوندی حجلی نزیک شارەکە، لە بەدرژایی ڕۆژ و تا کاتژمێر ۱۱ی شەوی ڕابردوو بووەتە ئامانجی بۆردومانێکی زۆر قورس.

جندرێسی

ناوندەنی جندرێسێ، لە دوێنی سەعات ۳ی پاشنیوەرۆ تا درەنگانی شەوی رابردوو، لەلایەن سەربازان و چەتەکانیانەوە بە چەکی قورس بۆردومان کراوە.
دوێنێش هێزەکانی دوژمن و چەتەکانی لە گوندی دێوا هەوڵی پێشڕەویان داوە و هێزەکانمان بە توندی لێیان داون و ئەوەش شەڕی لێکەوتوەتەوە و تا ۱۱شەو شەڕەکە بەقورسی بەردەوام بووە و هەوڵەکەیان مایە پوچ کراوەتەوە. ئەمرۆش کاتژمێر ۱۲ی نیوەڕۆ ‌هیرشیکی دیکەیان تێکشکێنراوە. دوای ئەوەش بێ سەروبەر ناوچەکە بۆرودامن کراوە.

شەرا

سەرجەم گوندەکانی شەرا، لە دوێنیوە تا دەرەنگانی شەو بۆردومان کراون، بەتایبەتی بۆردومانی دژوار لەسەر گوندەکانی چەما و ئۆمەرا بووە.
لە گوندەکانی سارینجک و دراقلیاش، دوژمن هێرش و بۆردومانی ئەنجام داوە و شەڕێکی دژوار تا ئەم ساتانە لەوێ هەیە و شەڕڤانان گورزی قورسیان لە هیزەکانمی دوژمن داوە و زریپۆشکی بی ئێم بی تورکیایان تێکشکاندوە.


ڕاجۆ


دوێنی بەدرێژایی رۆژ تا شەووەکەی، لە  گوندی بلیلکا و بەرزایەکانی دەوروبەری، وێرای بۆردومانکردیان بەقورسی هیرشیش کراوەتە سەریان  و لەوێش شەڕی دژوار قەوماوە و هێزی دوژمن گورزی قورسی لێ دراوە.
لە گوندی ئادما ش

ئەمەو هەر ئەمرۆ، لە گوندەکانی  "ئادێما و ئیلبسکێ"ی ناچەی ڕاجۆ، شەڕڤان لە دوو چالاکیدا، لە هێزە هیرشبەرەکانی تورکیان داوە و بەهۆیانەوە دوو سەرباز کوژراون و ٥سەربازی دیکەش برینداربوون. هاوکار ماشێنێکی دۆشکە لەسەریش بەتەواوی تێکشکێنراوە.

لە کانی باتمانیش هێزەکانمان لە هێزە داگیرکەرەکانیانداوە و بە هۆیەوە دوژمن چەندین کوژراو و برینداری داوە و ئۆتۆمۆبیلێکی سەربازیشیان تێکشکێنراوە.

شیێ

لە دەوروبەری گوندەکانی چەقەلای  ناوەراست و چەقەڵای سەروو لە  ناوچەی شیێ شەڕی زۆر سەخت ڕوویان داوە و شەڕڤانان گورزی زۆر قورسیان لە هێزەکانی دوژمن داوە و کوژارو و برینداری زۆریان هەبووە.