قەڕەیلان: زینی وەرتێ پرسی هەموو کوردە - 1 -

موراد قەڕەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایگەیاند، دۆخی زینی وەرتێ نە تەنها ڕووداوێکە لەنێوان پەکەکە و پەدەکە و وتی،"ئەگەر پەدەکە پلانێکی نەبێت، پێویستە بۆئەوەی نەکشێتەوە ئەوەندە پیداگیری نەکات."

لە بەشێ دووەمینی چاوپێکەوتنی خۆیدا لەگەڵ ستێرک تی ڤی موراد قەڕەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە  باسی لە ڕووداوەی زینی وەرتێ و چالاکی گەریلا و زۆر پرسی تر کرد.

بەرێز قەڕەیلان پەدەکە هەندێک هێزەکانی لە زینی وەرتێ جێگیر کرد. ئەوەش لەناو ڕای گشتی کورد و گەلی کورددا ناڕەزایی لێکەوتەوە. لەسەر ئەم پرسە بۆچوونی ئێوە چییە؟

ئەم قۆناغەی کە ئێمەی تێداین، قۆناغێکی ئاسایی نییە، قۆناغێکی گرنگە. بۆیە پێویستە هەموو ڕووداوێک لە چوارچێوەی ئەم کاتە گرنگەدا شیکردنەوەی بۆ بکرێت. ئێستا وەک دەزانرێت ٩ ساڵە لە هەرێمەکە شەڕ هەیە و هەموو کەسێکیش دەزانێت کە لە کۆتایی ئەم شەڕەدا هەرێمەکە سەرلەنوێ دیزاندەکرێتەوە. ئیستا هەموو هیزەکان دەیانەوێت، پێگەکەیان لە هەرێمەکە بەهێز بکەن. یان هێزە نێودەوڵەتیەکان و هێزە هەرێمیەکانیش، هەموو کەسێک هەوڵ دەدات کە لەم دابەشکردنەدا پێگەیەکی بەهێز بەدەستبهێنێت، بەرژەوەندیە گشتیەکان بپارێزە. هەموو دەوڵەت و هەموو هێز ئێستا هەوڵی ئەوە دەدەن و ئێمە وەک گەلی کورد ، لەگەڵ ئەوەی دێرینترین گەلە و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و میزۆپۆتامیا خاوەن جێگان، بەڵام وەک دەزانرێت ١٠٠ ساڵ لەمەوبەر لە ئەنجامی هەندێک پەیماندا بێ پێگە مانەوە. واتە حسابی نەتەوەمان بۆ نەکرا و وەک ئەوەی لە سەرژمێریەکاندا تۆمار نەکراوین. مافی کورد نییە کە چارەنووسی خۆی دیار بکات، دەوڵەت دروست بکات، هیچ دۆخێکی بەم شێوەیە نییە. لەبەرئەوەی کە هەرێمەکە سەرلەنوێ دیزایندەکرێتەوە، پێویستە هەوڵ بدەن کە لە هەرێمەکە جێگای خۆیان بگرن، کۆمەڵگای ئێمەش هەبێت، پێگەی ئێمەش هبێت. ئێمە بێ پێگە نەبین. بۆیە پێویستە ئێمە وەک کورد یەکگرتوو بین. لانی کەم لەسەر بنچینەی ستراتیجیەکی نەتەوەیی و هاوبەش ببین بە یەک. ئێمە چەندین پارتی جیاوازین، چوار پارچەی کوردستانمان هەیە و لە هەر پارچەیەکیشی چەندین حزب هەیە: هەموو حزبێک دەتوانێت نوێنەرایەتی بۆچوونەکانی بکات، بەڵام پێویستە ستراتیژی هاوبەشمان هەبێت. لەبەرئەوەی کە ئەگەر نەبێت، جارێکیتر بێ جێگا و بێ شوێنمان دەهێڵنەوە.

ئەگەر لە دیزاینکردنی نوێ دە جارێکیتر جێگا بە گەلی کورد نەدرێت، ئەم جارە سیاسەتی قڕکردنی نوێ لەسەر گەلی کورد بەردەوام دەبێت و دەچێتە سەر. بۆیە بۆ داهاتووی گەلەکەمان بە ڕاستی ئێمە ئێستا لە سەردەمێکی گرنگدا دەژین و ئێمە سەیری دەکەین کە دەوڵەتانی دەوروبەری ئێمەی داگیرکەری کوردستان هەموویان نایانەوێت جێگایەکی کورد هەبێت. هەموویان دژی ئەوەن کە جێگایەک بۆ کورد هەبێت. بە تایبەتی دەوڵەتی تورک و ئەو سیاسەتەی کە ئێستا قبوڵی کردووە و بەڕێوەی دەبات بۆ داهاتووی گەلی کورد مەترسیە. مەترسیەکی گەورەیە. لە بناغەدا ئەو سیاسەتەی کە داگیرکەری تورک بەڕێوەر دەبات بۆ گەلی عەرەبیش مەترسیدارە. لەبەرئەوەی عەقڵیەتی عوسمانی نوێ تێدا هەیە و دەیەوێت سەروەری خۆی لە زۆر دەڤەر مسۆگەر بکات. بەڵام بۆ ئێمەی کورد زۆر مەترسیدارە، بۆچی؟ لەبەرئەوەی ئەو عەقڵیەتەی کە دەوڵەتی تورک لەسەری دەڕوات، دەیەوێت لەسەر لەناوبردنی کورد خۆی گەورە بکات. واتە هەبوون و پێگەی کوردی بۆ خۆی مەترسی دەبینێت. واتە ئێستا دەوڵەتی تورک ستراتیژیەکی بەو شوێوەیە بەڕێوەدەبات. واتە لێرە پەکەکە وەک مەترسی دەبینێت، پەدەکە وەک مەترسی نابینێت، یەنەکەش بەو شێوەیە نابینێت، شتێکی بەم شێوەیە نییە. ئەوە تاکتیک و وردەکاریە. لە ستراتیژیدا کورد پێویستە خاوەن جێگا نەبن. ستراتیژی ئەوان بەم شێوەیەیە. هەروەها ئەوە ستراتییەژی خەیاڵی یان شتێک نییە کە لە داهاتوودا جێبەجێ بکرێت، لە ئێستادا دەستیان بە جێبەجێکردنی کردووە و هەوڵی بۆ دەدەن. واتە سەرقاڵی ئەوەن. بۆیە مەترسیدارە: بۆ نمونە ٣-٤ ڕۆژ لەمەوبەر ئیبراهیم کالن وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورک لەسەر ڕۆژئاوا قسەی کرد و دەڵێت، 'ئەوان دەیانەوێت لەوێ پێگەیەک بۆ کورد دروست بکەن.' ئێمە قبوڵی ناکەین. باسی باسکێکی پەکەکە دەکەن، بەڵام لە بناغەدا دەڵێن کە دەیانەوێت پێگەیەک بۆ کورد دروست بکەن. ئێمە ئەمە قبوڵ ناکەین. پێدەچێت ئەمریکا و فەڕەنسا هاوکاری ئەوانن نەکات، ئەوە دەڵێن.

واتە لەسەر ئەم پرسە ستراتیژی دەوڵەتی تورک ئەوەیە کە کۆمەڵگای کوردی و هەموو کورد بۆ خۆی وەک مەترسی دەبینێت. لە بەرانبەر ئەم راستیە کە مرۆڤ سەیری سیاسەتی کورد دەکات، دەبینم بە تایبەتی سیاسەتی باشووری کوردستان، عەقڵیەتی داگیرکەری تورکیا بە باشی خوێندنەوەی بۆ ناکات. واتە نزیکایەتیەکی هەڵە هەیە. بۆ ئەوەی لە قۆناغەکەدا، نمونەی قۆناغ، قۆناغێکی ستراتیژیە و پێویستە مرۆڤ بە شێوەیەکی ستراتیژی نزیکی پرسەکە ببێت، بەڵام لەبەرئەوەی ڕاست خوێندنەوەی بۆ ناکرێت تا ئێستاش دەبینرێت کە لە باشووری کوردستان بە تایبەتی سیاسەتی پەدەکە و دواتر یەنەکە، ئەوەی دیارە چییە، تا ئێستاش تاکتیک سیاسەت لە بواری جێبەجێکردندایە. واتە بێگۆمان تاکتیک پێویستە، بەڵام هەموو کەسێک ستراتیژی هەیە. هەموو کەسێک دەیەوێت خۆی بەهێز بکات و زەمینی خۆی فراوان بکات و ستراتیژی بیردەکاتەوە بەڵام ئیستا ئەو سیاسەتەی کە باشووری کوردستان دەیکات، ئەگەر نەگۆڕێت نە تەنها بۆ پارچەیەک، بەڵکو بۆ هەموو کورد دەبێتە مەترسی. لەبەرئەوەی مرۆڤ پێویستە لەبەرانبەر ئەوە ڕێوشوێن بگرێتەبەر. وایە ئیستا بۆ نمونە ئەگەر بەڕێوەبەرایەتی بەڕێزی پەدەکە وا بیردەکاتەوە کە پەکەکە هەندێک لاواز ببێت و یەنەکە لاواز ببێت، جێگای من فراوانتر دەبێت، ئەگەر بەم شێوەیە بیربکاتەوە، زۆر هەڵەیە، بۆچی؟ لەبەرئەوەی کە ئەگەر پەکەکە لەم نێوەندەدا بچێتە دەرەوە، نۆرەی ئێوەش دێت، راستی بەم شێوەیەیە. لەم پرسەدا ئێمە شتی ناڕاست بڵاوناکەینەوە و ئێمە ئاوا بە ئاسایی لەسەر هیچ شتێکی ناڕاست، شیکردنەوە ناکەین. کاتێک سەیری ستراتیژی هاوپەیمانی دەوڵەتی تورک بکرێت، واتە لە ستراتیژی ئاکەپە و مەهەپە، پارتی وەتەن و ئەرگەنەکۆن بکرێت، خوێندنەوەی بۆ بکرێت، بەم شێوەیەیە. بە ئەندازەی کە ئێمە واتە پەکەکە ئامانجین، پێگەی باشووریش ئامانجە. بە تەنها نۆرەیان بۆ داناوە. لەبەرئەوەی کە دەیانەوێت گەورە ببن و لە هەرێمەکە ببنە دەوڵەتێکی زلهێز، بۆیە دەڵێن، هەموویان دەکەینە ناو میساقی میللی. واتە ئەمە بەم شێوەیەیە نەک ئێمە گەورەی دەکەینەوە. بەڵام ئەوان بۆچی ئەمە نابینن و لەگەڵ ئەوەش هەڵوێست وەردەگرن، من خۆم هیچ واتایەکی نادەمێ. دەمەوێت ئەمە بە گەلەکەمان بڵێم، بە گەلی باشوورمان دەڵێم. ئێمە هیچ واتایەک بەم سیاسەتە نادەین. لەبەرئەوەی شاراوە نییە. وەک تر ئێمە سەیری مێژووی دەوڵەتی تورک دەکەین، واتە دەوڵەتی تورک هەرکاتێک ڕاپەرینی کورد هەڵگیرساوە، بە هاوکاری هەندێک کورد ڕاپەرینەکەی تێکشکاندووە: بەڵام دوای تێکشکاندنی راپەڕینەکە، ئەو کوردانەی کە لەگەڵیشیان بوون، ئەوانشیان لەناوبردووە. ئەمەش مێژوویەکی خوێناویە، بۆ نمونە راپەرینی ئاگری بۆچی و لەسەر چ بناغەیەک دروست بوو؟ بۆ خەڵکی ئەو دەڤەرە وتیان، ئێمە لەگەڵ دەوڵەت پێکەوە کارمان کرد، بۆ لەدژی شێخ سەعید نەوەستاینەوە؟ ئەوەی ئێسا بەسەرمان دێت چییە، بۆ ئێوە کارمان کرد. لە دەرسیم هەموو شتێک دروست بوو، واتە بە کورتی ئەگەر سەیری مێژوو بکەین و سەیری ئەمڕۆش بکەین، هەمان شتە. ئیتر پێویستە بیبینین. ئێمە دەمانەوێت سیاسەتمەدارە بەڕێزەکانی باشوور ئەم ڕاستیە ببینن و ئەو مەترسیەی کە ستراتیژی تورک گرتوویەتیەبەر، لەبەرچاو بگرن. ئێستا ئەم دۆخە و لە بناغەیدا ٤ ساڵ لەمەوبەر دەرفەت دروست بوو و من خۆن زۆر بەرپرسی باشوورم بینی و ئەو کاتەش ئەو شتانەشم بە ئەوان وت. ئەو کاتە سەمیمی بووم و ئێستاش سەمیمیم. ئێمە سەمیمین. واتە بە قسەکانمان ئاشتیخوازین و دەمانەوێت یەکێتی نەتەوەیی پێکبهێنرێت، بە تەنها  بۆ خۆمانمان ناوێ. ئێمە مەترسیەک دەبینین بۆیە داوای دەکەین. سەیری بکەن چوار ساڵ چیمان وت، ئەمڕۆ بەدیهاتن. ئەگەر یەکێک بڵێت نا، دەتوانم بڵێم باشە، ئەو کاتە وتمان تورکیا سیاسەتێک بەڕیوەدەبات. ئێستا بۆچی تورکیا بەم ئەندازەیە خۆی لە ئیدلب جێگیر دەکات؟ بۆ لە ئیدلب پەکەکە هەیە؟ بەو ئەندازەیەی کە پاراستنی ئاسمانی خۆی لەو دەڤەرە دروست کردووە. تورکیا بۆچی لە لیبیا شەڕ دەکات، لە لیبیا هەموو کەسێک دەڵێت کە چەتە بۆ ئەوە دەنێرێت، چەتەکانی کردووەتە پەردەیەک، تورکیا خۆی لەوێ یە. چۆن تورکیا لە سەرێکانی و گرێ سپی شەڕی کرد ئێستا لە لیبیاش بەو شێوەیە شەڕ دەکات، واتە سەرەتا چەتەکان دەنێرێت و دواتر بە تەکنیک و پسۆرەکانی  دوایان دەکەوێت، واتە تورکیا ئێستا لە لیبیا شەڕ دەکات. خۆی حکومەتی لیبیا لاوازە. تورکیا هەوڵ دەدات ببێتە دەوڵەتێکی زلهێز. خەیاڵیە یان دەتوانێت یان ناتوانێت، ئەوە پرسێکی جیاوازە. بەڵام ڕاستی بەم شێوەیەیە. بۆ نمونە ئێستا لێلیکانی گرتووە، هەموو کەسێک لێلیکان دەناسێت، ٢٠ کیلۆمەتر لەناو خاکی باشوورە، ئێستا ڕێگایەک بۆ لێلیکان دروست دەکات و خۆی لەوێ و زنجیرە چیاکانی قەندیل جێگیر دەکات. ئەو پلانە بۆ ٤ بۆ ٥ ساڵ نییە. دەیانەوێت لەوێ  بمێننەوە. پارە خەرج دەکات، دەمێنێتەوە. واتە ئەوەی کە ڕێگا دەدات دوژمن لەوێ بمێنێتەوە و داگیر بکات، ئەگەر داوا بکەن بڕۆنە دەرەوە، ئایا دەچێت؟ بۆ تاقیکردنەوەی با جارێک بڵێن، شاخێک بەجێ بهێڵن؟ ئایا بەجێی دەهێڵن؟ نا. واتە سەیری عەفرین بکەن، لە عەفرین کورد قڕ دەکات. دەیەوێت بە تەواوی دیموگرافی عەفرین بگۆڕێت. وەک ئەوەی عەفرین موڵکی کورد نییە. لە دەستی کورد دەریبهێنێت و بە ئاڵای خۆی ئەو کارە دەکات. واتە بۆ نمونە بە ئاڵای ئەو چەتانەی کە بە پارە کار دەکەن و ئاڵای ساختەن لە تەنیشت ئاڵاکەیان دادەنێن، بەڵام لە بناغەدا ئاڵای تورکیایان داناوە. خۆیان پارێزگار دیاری دەکەن. خۆیان بەڕێوەبەری پۆلیس دیاری دەکەن، ئاسایش لە دەستی ئەواندایە. واتە تورکیا بەڕێوەی دەبات. پێویستە ئێمە بیبینین. باشە ئەم هەموو نمونەیە چییە؟ ئەم هەموو بەڵگەیەی کە ٤ ساڵی ڕابردوو بە برادەرە بەڕێزەکانمان وت، پشتراتبوون. پێویستە سیاسەتی تورکیا ببینین. ئێستا لەم چوارچێوەیەدا دەتوانین شیکردنەوە بۆ ڕووداوەکەی زینی وەرتێ بکەین. واتە بە ڕاستی ئەوە ڕووداوێکی گەورە بوو و بە تەنها پرسێکی نێوان پەدەکە و پەکەکە نییە، لە هەمان کاتدا پرسی نێوان پەدەکە و یەنەکەیە. واتە پەیوەندی بە هەموو نەتەوەکەمانەوە هەیە. پەیوەندی بە هەموو کێشەی نەتەوەییەوە هەیە. وەک گرێ کوێرەی لێهاتووە و ڕاستیەکی گرنگە. بەڵام لەگەڵ ئەوەی داواکاری پێشکەش دەکرێت و بۆ نمونە ٦٠٠ ڕۆشنبیر و هونەرمەندی کورد ڕاگەیەنراویان بڵاکردەوە. دیسا ١٥٠ ژن کە لە جیهاندا بەناوبانگن ڕاگەیەنراویان بڵاوکردەوە. واتە ڕای گشتی لەسەر ئاستی کوردستان و لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی و گەلانی دۆست دەیانەوێت کێشەی نێوان کورد دروست نەبێت. بۆیەش دەیانەوێت، ئەو هێزانە لە زینی وەرتێ بکشێنەوە. هەموو کەسێک داوا دەکات بەڵام واتای چییە کە ئەمەندە پێداگری دەکەن. ئەگەر لە پشت ئەوە پلانێک نەبێت، پێویستە بەم ئەندازەیە پێداگری نەکەن. بە ڕاستی من خۆم هیچ واتایەک بە سیاسەتی پەدەکە نادەم لەسەر ئەم بابەتە. هەم سیاسەتەکەی لە زینی وەرتێ، هەم سیاسەتەکەی لە مەخموور. لە مەخموور کۆمەڵگایەک هەیە، مرۆڤ و ڕەنجیان کێشاوە و رەنجدەرن: واتە لە بەرانبەر کۆمەڵگا سیاسەتێکی دژی کۆمەڵگا ئایا دروست دەبێت؟ نا. لەم سیاسەتەدا سەرناکەون و سیاسەتێکی ڕاستیش نییە. ئێمە هیوامان وایە، ئەم پێداگری و وەک تر عینادیان لە سەر هەندێک پرس بگۆڕێت. واتە لە ئێستادا هیوامان ئەمەیە."

ف.ق