قەیران سوودی بۆ کۆنەفرۆشەکان هەیە

لەگەڵ ئەوەی حکومەتی تورک بە ڕیکلامی پڕۆژەی گەورە هەوڵ دەدات پیشانی بدات کە قەیرانی ئابۆری نییە، بەڵام لە تورکیا 'بازاری کۆنەفرۆشەکان' فراوان دەبێت.

قەیرانی ئابوری لە تورکیا کاریگەریەکی زۆری لەسەر کۆمەلگا دروست کردووە و بەو هۆیەوە 'بازاری کۆنەفرۆشەکان' فراوان دەبێت. یەکێک لەو بازارانە Dolapdereی ئەستەنبوڵە. بازاری کۆنەفرۆشەکان شەوانی شەمە دەستپێدەکات و تا ئێوارەی یەکشەممە بەردەوام دەبێت. لە هەموو دەڤەرێکی ئەستەنبوڵ خەڵکی ڕووی تێدەکەن.

لە جلوبەرگی کۆن تا ئامێری کارەبایی لە بازارەکەدا دەفرۆشرێت. هەرچەند حکومەت بانگەشەی ئەوەدەکات قەیران نییە، بەلام بازاری کۆنەفرۆشەکان نیشانەی ئەوەیە هێز و دەرفەتی هاوڵاتیان لەبەرامبەر قەیرانەکە لاواز بووە.

ئاسم کرلانگچ کە چەندین ساڵە لە بازارە، دەڵێت، پێشتر خەڵک خۆشحاڵ بوون، سەیری شتەکانیان دەکرد و بە بیرەوەری منداڵی خۆشحاڵ دەبوون. چەندین ساڵە سەردانی بازاری کۆنە دەکەم بەڵام هیچ ساڵیک وەک ئەم ساڵە قەڵەبالغ نەبووە. خەڵک وای لێهاتووە، گۆرەوی و پێڵاوی کۆنە دەکرێت. مرۆڤ وایلێهاتووە پێویستی بە گۆرەوی کۆن هەیە."

ف.ق