دیوانی هاوسه‌رۆكایه‌تیی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیی كوردستانیانی ئه‌ورووپا (كه‌جه‌ده‌كه-ئه‌ورووپا KCDK-E) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد كه ده‌وڵه‌تی تورك هه‌وڵ ده‌دات له ئه‌ورووپا به ناوی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستانه‌وه كاری ئاژاوه‌گێڕی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی هاوسۆزی ڕای گشتی بۆ گه‌لی كورد نه‌هێڵێت.
كه‌جه‌ده‌كه-ئه‌ورووپا ڕایگه‌یاند: «ده‌وڵه‌تی تورك له سه‌ره‌تاوه پشتگیری له چه‌ته‌كانی قاعیده، سوپای ئازادی سووریا، نووسره و داعش كردووه. ویستوویه‌تی به ده‌ستی ئه‌و چه‌تانه پشكی هه‌بێت له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له ئه‌نجامی گۆڕانییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كان له عێراق و سووریا دێته ئاراوه. به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كورد له دژی ئه‌و چه‌تانه شه‌ڕێكی بێ ئه‌مانی كرد و له‌م شه‌ڕه‌دا ده‌یان هه‌زار شه‌ڕڤان شه‌هید بوون، داعش و ده‌وڵه‌تی توركی تێك‌شكاند.»
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هێما بۆ ئه‌وه كراوه، «شه‌ڕی گه‌ل و شه‌ڕڤانانی كورد له دژی فاشیستانی قاعیده، سوپای ئازادی سووریا، نووسره و داعش، سه‌رنجی ڕای گشتیی ئه‌ورووپا و دونیای ڕاكێشاوه. له‌م شه‌ڕه‌دا كه به ناوی مرۆڤایه‌تییه‌وه به‌ڕێوه‌چوو، پشتیوانی له گه‌لی كورد كرا. بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كورد له شه‌ڕی دژ به فاشیستانی دینپه‌رستی داعش پشتگیری له په‌رله‌مانتاران، پارتییه‌سیاسییه‌كان و گه‌لانی ئه‌ورووپا وه‌رگرت.»
دیوانی هاوسه‌رۆكایه‌تیی كه‌جه‌ده‌كه-ئه‌ورووپا ڕاشیگه‌یاند: «ئه‌م په‌رۆشی و پشتیوانییانه بۆ گه‌لی كورد و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كورد كه ڕۆژ به ڕۆژ به‌رفره‌وانتر ده‌بن، ده‌وڵه‌تی توركی هاوبه‌ش و پشتیوانی داعش نیگه‌ران ده‌كات. ده‌وڵه‌تی تورك و حكوومه‌تی ئاكه‌په بۆ ڕێگرتن له پشتگیریی ڕای گشتیی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ گه‌لی كورد، هه‌وڵی ناقانوونی و دوور له ئه‌خلاق ده‌دات. ده‌وڵه‌تی تورك كه له دونیا و ئه‌ورووپاوه گه‌مارۆ دراوه، ده‌یه‌وێت له ئه‌ورووپا چالاكیی چه‌په‌ڵ و گێره‌شێوێنانه بكات و به‌م شێوه‌یه هاوسۆزیی ڕای گشتی بۆ بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كورد خرا بكات.»
بانگه‌واز و هۆشداری
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا كه‌جه‌ده‌كه-ئه‌ورووپا هۆشداری داوه و ڕایگه‌یاندووه: «به گوێره‌ی زانیارییه‌كانمان كه له سه‌رچاوه باوه‌ڕپێكراوه‌كان وه‌رمان گرتووه، ده‌وڵه‌تی تورك به باڵیۆزخانه و كۆنسوڵخانه‌كانییه‌وه له ئه‌ورووپا ده‌ستی به هه‌وڵی ئاژاوه‌گێڕیی گه‌وره كردووه. ئێمه بانگ له ڕای گشتیی ئه‌ورووپا و داموده‌زگه‌كانی ده‌كه‌ین كه له به‌رانبه‌ر ئاژاوه‌گێڕییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك وریا و ئاگادار بن.»
s.m