كه‌جه‌ده‌كه-ئه‌ورووپا هێرشه‌كه‌ی ڕژێمی ئێرانی شه‌رمه‌زار كرد
كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی كوردستانیانی ئه‌ورووپا (كه‌جه‌ده‌كه-ئه‌ورووپا) هێرشه‌كه‌ی ڕژێمی ئێرانی بۆ سه‌ر بنكه‌كانی حدك و حدكا له شارۆچكه‌ی كۆیه شه‌رمه‌زار كرد.
كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی كوردستانیانی ئه‌ورووپا (كه‌جه‌ده‌كه-ئه‌ورووپا) هێرشه‌كه‌ی ڕژێمی ئێرانی بۆ سه‌ر بنكه‌كانی حدك و حدكا له شارۆچكه‌ی كۆیه شه‌رمه‌زار كرد.
دیوانی هاوسه‌رۆكایه‌تیی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی كوردستانیانی ئه‌ورووپا (كه‌جه‌ده‌كه - ئه‌ورووپا) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و هێرشه‌كه‌ی ٨ی ئه‌یلوول\١٧ی خه‌رمانانی ڕژێمی ئێرانی بۆ سه‌ر بنكه‌كانی حیزبی دیموكراتی كوردستان (حدك) و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا)ی له شارۆچكه‌ی كۆیه‌ی باشووری كوردستان شه‌رمه‌زار كرد و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی گه‌لی كورد كرد.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، «هێرشه‌كه له كاتێكدا كراوه كه دیداری ڕووسیا، ئێران و توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چوو. ئه‌مه‌ش گومان لای مرۆڤ درووست ده‌كات. له هه‌مان ڕۆژدا كه به مووشه‌ك هێرشی كرده سه‌ر شارۆچكه‌ی كۆیه، ڕژێمی ئێران ٣ لاوی كوردی له‌سێداره دا. ئه‌م كرده‌وه‌یه كه له هه‌لومه‌رجی جه‌نگی جیهانیی سێیه‌میدا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌رده‌وامه، كێشه‌كان قوڵتر ده‌كات.»
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كه‌جه‌ده‌كه - ئه‌ورووپادا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، ڕژێمی ئێران به‌م هێرشه و له‌سێداره‌دانی لاوانی كورد، ده‌یه‌وێت ئاڵۆزی و پێكدادانه‌كان قوڵتر بكات.
«ده‌بێ ڕژێمی ئێران بزانێت كه ناتوانن به‌م هێرشانه گه‌لی كورد بێ ده‌نگ بكات و بوه‌ستێنێت. ئه‌م هێرشانه ته‌نیا خزمه‌تی قوڵتركردنه‌وه‌ی ئاڵۆزی و كێشه‌كان ده‌كات. هیچ كه‌س ناتوانێت داواكارییه دیموكراتییه‌كانی گه‌لی كورد به زه‌خت و كۆمه‌ڵكوژی سه‌ركوت بكات. ئێمه ده‌مانه‌وێت كه ڕژێمی ئێران ده‌موده‌ست ده‌ست له‌م هێرشانه به‌ردات و ڕێی گفتوگۆ بگرێته‌به‌ر. پێویسته ڕژێمی ئێران له به‌رانبه‌ر ئازادیی مرۆڤ، ڕامانی سیاسی و مافی گه‌لی كوردی ڕێكخراو ده‌موده‌ست له‌سێداره‌دان و كوشتن و ڕێبازه هۆڤانه‌كان به‌ردات.»
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی كوردستانیانی ئه‌ورووپا (كه‌جه‌ده‌كه - ئه‌ورووپا) هاتووه، یادی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ینه‌وه كه له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شارۆچكه‌ی كۆیه‌ی سه‌ر به هه‌ولێر ژیانیان له‌ده‌ستداوه له‌گه‌ڵ ئه‌و لاوانه‌ی به‌هۆی ڕامانه سیاسییه‌كانیان له‌سێداره دراون. سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كه‌ین و شیفای خێر بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین. سه‌ری گه‌له‌كه‌مان ساخ بێت.»
s.m