كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیكی كوردستانیانی ئه‌ورووپا (KCDK-E\كه‌جه‌ده‌كه-ئه‌ورووپا) ده‌رباره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دیوانی دادی ئه‌ورووپا سه‌باره‌ت به هه‌بوونی ناوی په‌كه‌كه له «لیستی تێرۆر»ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: «دیوانی دادی ئه‌ورووپا بڕیاری دا كه بڕیاره‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كه له ساڵی ٢٠١٤ تا ٢٠١٧ ده‌رباره‌ی هێشتنه‌وه‌ی ناوی په‌كه‌كه له [لیستی تێرۆر]دا ده‌ریكردوون، پشت به ئارگۆمێنتی پێویست نابه‌ستن. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به گرینگی بانگه‌وازیی ئاشتیی مێژوویی ساڵی ٢٠١٣ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كرد‌ووه.»
كه‌جه‌ده‌كه-ئه‌ورووپا ڕایگه‌یاند: «ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی جێگیركردنی ناوی په‌كه‌كه له [لیستی تێرۆر]دا، بڕیار درا كه ئه‌و ئارگومێنتانه‌ی كراونه‌ته بیانوو بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی په‌كه‌كه، وه‌ك پێویست نین. پارێزه‌رانی كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا، كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، به‌ریتانیای گه‌وره له لایه‌ك و پارێزه‌رانی په‌كه‌كه كه بۆ هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌كارییه‌كه سكاڵایان تۆمار كرد‌ووه، له دانیشتنی دادگه ئاماده بوون. دادگه‌ی گشتیی دیوانی داد ده‌ستنیشانی كرد كه ئه‌و ئارگومێنتانه‌ی بۆ قه‌ده‌غه‌كارییه‌كه پێشكه‌ش كراون به‌وریاییه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر نه‌كراوه و بڕیاری دا كه ئارگومێنته‌كان به‌شی قه‌ده‌غه‌كردن ناكه‌ن. ئاشكرای كرد كه ئه‌و بڕیارانه‌ی له ٤ ساڵدا دراون هه‌ڵه‌ن.»
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: «دادگه ڕایگه‌یاند كه بارودۆخی نوێی په‌كه‌كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌باشی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر نه‌كراوه، په‌كه‌كه له ساڵی ٢٠٠٩ به‌دواوه ماوه ماوه ئاگربه‌ستی راگه‌یاندووه و له‌نێوان په‌كه‌كه و ده‌وڵه‌تی توركدا دیداری ئاشتی ئه‌نجام دراون. هه‌روه‌ها دادگه سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر په‌یامی مێژوویی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له نه‌ورۆزی ساڵی ٢٠١٣دا و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد‌ووه كه نوێنه‌ری باڵای په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كاترینه ئاشتۆن و كۆمیسه‌ر ستیفان گوله پشتگریی ئه‌و په‌یامه‌یان كرد‌ووه.»
«له كۆتاییدا دادگه‌كه‌ی لوكسمبورگ بڕیاری دا كه بڕیاره‌كانی نێوان ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٧ بۆ هێشتنه‌وه‌ی ناوی په‌كه‌كه له [لیستی تێرۆر]ی یه‌كێتیی ئه‌وروویا ده‌ركراون، پێویسته هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌م بڕیاره‌ش كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا كار له‌سه‌ر ئه‌و لیستی تێرۆره ده‌كات، ئه‌مه بڕیارێكی سیاسییه.»
«په‌كه‌كه له دژی دڕنده‌كان تێده‌كۆشێت»
كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیكی كوردستانیانی ئه‌ورووپا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد‌ووه، گه‌لی كورد به پێشه‌نگایه‌تیی په‌كه‌كه له دژی تێرۆری ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیا تێده‌كۆشێت، په‌كه‌كه لایه‌نێكی ئه‌م شه‌ڕه‌یه و تێرۆریست نییه. ئه‌م وه‌ستانه‌وه‌یه له به‌رانبه‌ر تێرۆر و تاڵانی سه‌ر گه‌لێك، هه‌ڵوێستێكی مافدارانه‌ی خۆپاراستنه و هه‌ڵوێستێكی ئه‌خلاقی و كۆمه‌ڵایه‌تییه.»
«دیوانی داد له بڕیاره‌كه‌یدا باسی له‌وه‌ش كرد‌ووه كه پێویسته ببینرێت كه په‌كه‌كه ژن و منداڵانی ئێزدی، ئاشووری، مه‌سیحی، گه‌ل و باوه‌ڕییه جیاجیاكانی له ده‌ستی چه‌ته دڕنده‌كانی داعش پاراستووه، نه‌یهێشتووه كۆمه‌ڵكوژ بكرێن و ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش به‌ڕێزدارییه‌وه له جیهان پێشوازی لێكراوه.»
«پێویسته ئه‌ورووپا بڕیاره‌كه جێبه‌جێ بكات»
كه‌جه‌ده‌كه-ئه‌ورووپا داوای له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و هه‌موو داموده‌زگه و ده‌وڵه‌تانی ئه‌ورووپا كرد كه بڕیاره‌كه‌ی دیوانی داد جێبه‌جێ بكه‌ن. ڕایگه‌یاند: «ئه‌م بڕیاره ده‌ریده‌خات كه په‌كه‌كه تێكۆشانێكی مافدار و ڕه‌وا ده‌كات و به‌شێوه‌یه‌كی ناحقووقی له لیستی تێرۆر دایه. پێویسته هێزه سیاسییه‌كان ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ بكه‌ن»
«به ناوی كه‌جه‌ده‌كه-ئه‌ورووپا داوا له هه‌موو ڕێكخراو و دۆسته‌كانمان ده‌كه‌ین كه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره‌ی دیوانی داد هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ، له هه‌موو شوێنێك كاری دیپلۆماتی بكه‌ن و بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره تێبكۆشن.»
s.m