كه‌مالبای: نایانه‌وێت ده‌نگی ئۆجالان بگاته گه‌ل
په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په سه‌رپیل كه‌مالبای ناڕه‌زایه‌تی پیشان دا ده‌رباره‌ی گۆشه‌گیركردنی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و گوتی، له ڕێی گۆشه‌گیرییه‌وه ناهێڵن ده‌نگی ئۆجالان بگاته گه‌ل.
په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په سه‌رپیل كه‌مالبای ناڕه‌زایه‌تی پیشان دا ده‌رباره‌ی گۆشه‌گیركردنی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و گوتی، له ڕێی گۆشه‌گیرییه‌وه ناهێڵن ده‌نگی ئۆجالان بگاته گه‌ل.
هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) و په‌رله‌مانتاری شاری ئیزمیری هه‌ده‌په سه‌رپیل كه‌مالبای ناڕه‌زایه‌تی پیشان دا ده‌رباره‌ی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان.
كه‌مالبای ده‌ستنیشانی كرد كه توركیا له قۆناغێكی سه‌خت دایه و هۆكاری ئه‌م دۆخه‌ش سه‌رنه‌خستنی تێكۆشانی ئاشتی و دیموكراتییه. ناوبراو گوتیشی، گه‌لانی توركیا له‌نێوان ساڵانی ٢٠١٣-٢٠١٥دا بینییان كه ده‌توانن پێكه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه بژین و به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازییان له‌مه كرد. سه‌رپیل كه‌مالبای هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئه‌و كاته ڕووی خه‌ڵك له سیاسه‌تی ئاشتی بوو، به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٠١٥دا بینیمان كه هێزه سه‌رده‌سته‌كانی توركیا ناتوانن خۆیان له به‌رانبه‌ر سیاسه‌تی ئاشتی ڕابگرن.
كه‌مالبای به‌بیری خسته‌وه كه هه‌ده‌په له ٧ی حوزه‌یراندا به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز جێگه‌ی خۆی له په‌رله‌ماندا كرده‌وه، ئه‌مه‌ش ترسی له‌نێو دڵی سه‌رده‌سته‌كاندا په‌یدا كرد.
«ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه په‌سه‌ند نه‌كرا. دواتر ٢٠ی ته‌مووز له پرسووس كۆمه‌ڵكوژی كرا. ١٠ی تشرینی یه‌كه‌م بۆمب له میتینگی ڕه‌نج، ئاشتی و دیموكراتیدا ته‌قێنرایه‌وه. به‌م شێوه‌یه له توركیا كه‌شوهه‌وایه‌كی گێژاوئاسا ئافرێنرا. له‌به‌رئه‌وه‌ی پرسی كورد به ڕێ و ڕێبازی ئاشتیانه چاره‌سه‌ر نه‌كرا، هه‌م له ناوخۆ و هه‌م له ده‌ره‌وه سیاسه‌تی شه‌ڕ و توندوتیژی به‌رفره‌وان كرا.»
شه‌ڕی نێوان شه‌ڕخواز و ئاشتیخوازه‌كان
كه‌مالبای ده‌ستنیشانی كرد، ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات شه‌ڕی نێوان ئاشتیخواز و شه‌ڕخوازه‌كانه. گوتی: «یه‌كێك له خاڵه‌كانی ئه‌م شه‌ڕه گۆشه‌گیرییه، چونكه به‌ڕێز ئۆجالان له‌نێوان ساڵانی ٢٠١٣-٢٠١٥دا پشتگیریی پڕۆسه‌ی ئاشتی و دانوستانه‌كانی كرد و ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ی به‌ڕێوه‌برد. له نه‌ورۆزدا له‌پێناو چاره‌سه‌ریی كێشه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراتی په‌یامی گرینگی دان. به‌ڵام ئه‌م په‌یامانه دواتر بڕدران. بڕینی ئه‌م په‌یامانه كاری شه‌ڕخوازه‌كانه.»
كه‌مالبای ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، به تێكدانی سیاسه‌تی ئاشتی، له زینداندا سیاسه‌تی گۆشه‌گیركردنی ئۆجالان ده‌ستی پێكرد و به‌م شێوه‌یه هه‌وڵیان دا ده‌نگی ئۆجالان نه‌گاته گه‌ل. ناوبراو گوتیشی، ئه‌م سیاسه‌ته سیاسه‌ت نییه. چونكه به شه‌ڕ هیچ به‌ده‌ست نایه‌ت. شه‌ڕ بۆ گه‌لان ده‌بێته هۆكاری ئازار، مردن و هه‌ژاری.
«پێویسته هه‌موو كه‌س خاوه‌نداره‌تی له سیاسه‌تی ئاشتی بكات»
سه‌رپیل كه‌مالبای له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئیدانه‌ی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانی كرد و گوتی: «پێویسته گۆشه‌گیری هه‌ڵبگیرێت. پێویسته رێز له مافی ژیانی زیندانییانی نه‌خۆش بگیرێت. به‌تایبه‌تی زیندانییانی سیاسی پێویسته ئازاد بكرێن. به‌م شێوه‌یه ده‌كرێت پڕۆسه‌كه ئاسایی ببێته‌وه. هه‌موو كه‌س ئه‌مڕۆ باجی سیاسه‌تی گۆشه‌گیری ده‌دات. به مردنی مرۆڤه‌كان ئه‌م باجه ده‌درێت. ژیانی مرۆڤ له هه‌موو شتێك گرینگتره. به‌ر له هه‌ر شتێك پێویسته ڕێ له كوشتنی مرۆڤه‌كان بگیرێت. له ڕاستیدا گه‌ل ده‌توانێت هه‌موو كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر بكات. بۆ ئه‌وه‌ی له سیاسه‌تی شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی ڕزگارمان بێت، پێویسته هه‌موو كه‌س خاوه‌نداره‌تی له سیاسه‌تی ئاشتی بكات.»
s.m