ئهنجومهنی بهڕێوهبهری كۆنگرهی نهتهوهیی كوردستان - كهنهكه ئهمڕۆ بهیاننامهیهكی بڵاوكردهوه و هێرشی فڕۆكه جهنگییهكانی توركیای بۆ سهر شهنگال ئیدانه كرد.
له بهیاننامهكهی كهنهكهدا هاتووه، «دوێنێ لە چوارەمین ساڵوەگەری کۆمەڵکوژی کۆجۆدا، کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی بۆ بەبیرهێنانەوەی ئەو تاوانە بەڕێوەچوو. کەژاوەی مەراسیمەکە کەوتە بەر هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا. ژمارەیەکی زۆر گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون. یەکێک لەو کەسانەی کە لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا شەهید بوو، زەکی شەنگالی (ئیسماعیل ئۆزدەن) بوو کە رێبەرێکی ئێزدییەکان بوو.»
كهنهكه دهربارهی زهكی شهنگالی ڕایگهیاندووه، «زەکی شەنگاڵی لە ٢٠١٤هوه ئەو هەرێمەی بەجێنەهێشت. رێبەرایەتی خەڵکەکەی دهكرد و خاوەندارهتی لە گەلی خۆی دهكرد. زەکی شەنگالی هەر رێبەرێکی ئێزدی نەبوو، بهڵكو ئەو سیاسەتمەدارێک و شۆڕشگێڕێکی گەلی کوردستان بوو. ئەو هەموو ژیانی خۆی بۆ خزمەتی گەلی کوردستان تەرخان کردبوو. ٣٥ ساڵی تەواو بێ وچان لە ڕیزی شۆڕشی کوردستاندا لە تێکۆشاندا بوو. تا دواجار گەیشتە کاروانی شەهیدانی کوردستان.»
دهقی بهیاننامهكهی كهنهكه:
«دژایەتی و دوژمناکاریی دەوڵەتی تورکیا بەرامبەر هەموو کوردان و باوەڕدارانی ئێزدی بەردەوامە. فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا دوێنێ ١٥ی ئابی ٢٠١٨ شەنگالیان بۆمباران کرد و چەندین کەسی ئێزدی بوونە قوربانی و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
ئێمە ئەو هێرشە نامرۆڤانەیە بە توندی ڕیسوا و شەرمەزار دهكهین. هەمانکات سەرەخۆشی لە گەلی کوردستان و باوەڕدارانی ئێزدی دهكهین.
شەنگال کە مەڵبەندی ئێزدییەکانە، لە ٣ی ئابی ٢٠١٤هوه لەژێر داگیرکاریی داعشدا بوو. لەو هێرش و داگیرکارییەدا دەیان هەزار کەس ئاوارەو دەربەدەربوون و بە هەزاران ئێزدیش بێ سەروشوێن بوون و کۆمەڵکوژ کران. هەزاران ژن رفێنران و لە بازاڕی کۆیلایەتیدا فرۆشران. تا ئێستاش هەزاران ژنی ئێزدی هەر بێ سەروشوێنن.
یەکێک لەو گوندانەی کە داعش داگیری کرد، گوندی کۆجۆ بوو. تێرۆریستەکانی داعش لە ١٥ی ئابدا دەستیان بەسەر کۆجۆدا گرت. زیاتر لە 400 ئێزدی لەوێدا کۆمەڵکوژ کران، کە زۆرینەیان ژن و مناڵ بوون. بەسەدان کەسیان رفاند. زیاتر لە 500 ژنیان گەمارۆدا و دواتر بەدیل بردیانن و تا ئێستاش شوێن بزرن.
دوێنێ لە چوارەمین ساڵوەگەری کۆمەڵکوژیی کۆجۆدا، کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی بۆ بەبیرهێنانەوەی ئەو تاوانە بەڕێوەچوو. کەژاوەی مەراسیمەکە کەوتە بەر هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا. ژمارەیەکی زۆر گیانیان لەدەستداو بریندار بوون. یەکێک لەو کەسانەی کە لە ئەنجامی بوردومانەکەدا شەهید بوو، زەکی شەنگالی ( ئیسماعیل ئۆزدەن) بوو کە رێبەرێکی ئێزدییەکان بوو. زەکی شەنگاڵی لە ٢٠١٤هوه ئەو هەرێمەی بەجێنەهێشت. رێبەرایەتی خەڵکەکەی دهكرد و خاوەندارهتی لە گەلی خۆی دهكرد. زەکی شەنگالی هەر رێبەرێکی ئێزدی نەبوو، ئەو سیاسەتمەدارێک و شۆڕشگێڕێکی گەلی کوردستان بوو. ئەو هەموو ژیانی خۆی بۆ خزمەتی گەلی کوردستان تەرخان کردبوو. ٣٥ ساڵی تەواو بێ وچان لە رێزی شۆڕشی کوردستاندا لە تێکۆشاندا بوو. تا دواجار گەیشتە کاروانی شەهیدانی کوردستان.
دەوڵەتی تورکیا بە سەرۆکایەتی رەجەب تەیب ئەردۆگان، تا رۆژی ئەمڕۆش هاوکاری تێرۆریستەکان بووە، لە پێشیانەوە داعش و ئینجا هەموو جیهادیستەکانی دیكهش. دەوڵەتی تورکیا بە ئاشکرا لە شەنگال و کۆبانێ هاوکاری رێکخراوی تێرۆریستی داعش بوو. بە هێرشەكهی دوێنێش، جارێکی دیكه دەوڵەتی تورکیا دوژمنایهتی خۆی بۆ خەڵکی ئێزدی دووپات کردەوە. ئەو هێرشە تەواوکەری هێرشەکەی داعشە، بەردەوامیی هێرشی ١٥ی ئابە، بەردەوامیی فەرمانی ٧٣ههمینه.
شەنگال لەنێو خاکی عێراقدایە و ١٥٠ کیلۆ مەتر لە سنووری تورکیاوە دوورە. تورکیا بەو هێرشە جارێکی دیكه هەموو پەیمان و نۆرمە نێودەوڵهتییەکانی خستە ژێرپێی. ئەو دەوڵهتە بە ئاشکرا تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی بەڕێوە دهبات. دەوڵەتی عێراقیش بە بێدەنگییەکەی و ئەرێکردنەکەی لەو هێرشە بەرپرسیارە. بە هەمان شێوە بێدەنگی و بێهەڵوێستی بەڕێوەبەرایەتی باشووری کوردستانیش جێی گومانە و دهبێته هاندەر لەو جۆرە تاوانەدا. خەڵکی شەنگال کە بەشی هەرەزۆریان ئێزدین، ئەمڕۆ زیاتر ئاشکرا بوو کە ئەوان بەردەوام لەژێر هەڕەشە و هێرشی کۆمەڵکوژیدان.
لەو بارەیەوە ئێمە داوا دهكهین سەرەتا لە هاوپەیمانیی نێودەڵەتیی دژی داعش، لە هەموو هێز و رێکخراوە نێونەتەوەییەکان، لە هەموو ئەو کەسانەی بە خۆیان دەڵێن «من مرۆڤم»، لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا هەڵویستی جدیی پیشانبدەن و خاوەندارێتی لە باوەڕدارانی ئێزدی بکەن.
هەروەها بانگی هەموو هێز و پارت و رێکخراو و گەلی کوردستان دهكهین خاوەندارێتی لە شەنگال و خەڵکی ئێزدی بکەن و هەڵوێستی جدیی لەبەرامبەر ئەم هێرشانەدا بگرن.»
s.m