دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌مڕۆ كۆمیته‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ ڕایگه‌یاند، خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتیی ٢٠١٨ ده‌به‌خشرێت به نادیه موراد ژنه‌كوردی ئێزدی و د. دێنیس موكوێگی پزیشكی ژنان له كۆنگۆ، كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (كه‌نه‌كه) په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه.
كه‌نه‌كه ڕایگه‌یاند، «بە شایستەبینینی ژنێکی کوردی ئێزدی بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی، واتایەکی گرنگی هەیە. ئێمە بە شادمانییەوە پێشوازی لەم هەنگاوە ده‌كه‌ین. ئەم خه‌ڵاته لە کەسایه‌تی نادیه موراددا، واتای ناسینی خەباتی ئازادیخوازیی ژنی کوردە. پەیامی خاوەنداره‌تییه لە دیلەکانی دەستی داعش، خاوەنداره‌تییه لە تێکۆشانی دژی داعش، خاوەندارێتییە لە خەڵکی ئێزدی و شەنگال.»
كه‌نه‌كه له په‌یامه‌كه‌یدا جارێکی دیكه داوای خاوەنداره‌تی كردن لە سەرجەم دیلەکانی ژێر دەستی داعش، خەڵکی ئێزدی و شەنگال ده‌كات.
s.m