كوردان له ڕووسیا له مانگرتندان
مانگرتن له خواردن دژی گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كه له كۆماری ئادیگه-ی فیدراسیۆنی ڕووسیا ده‌ستی پێكردبوو، به‌رده‌وامه.
مانگرتن له خواردن دژی گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كه له كۆماری ئادیگه-ی فیدراسیۆنی ڕووسیا ده‌ستی پێكردبوو، به‌رده‌وامه.
مانگرتن له خواردن كه له كۆماری سه‌ربه‌خۆی ئادیگه-ی فیدراسیۆنی ڕووسیا به پێشه‌نگایه‌تیی كۆمه‌ڵه‌ی كولتووری كورد و ڕێكخراوه‌كانی ژنانی كورد دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان ده‌ستی پێكردبوو، به‌رده‌وامه.
١٥ كه‌س به‌شدارن له مانگرتنه‌كه و ڕۆژانه‌ش كوردستانیان و دۆستانیان سه‌ردانیان ده‌كه‌ن. سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كولتووری كورد له ئادیگه تاهیر ئه‌حمه‌د ڕایگه‌یاند، «ڕژێمی تورك ده‌یه‌وێت به گۆشه‌گیركردنی ڕێبه‌رایه‌تیی ئێمه، ئیراده‌ی كوردان بشكێنێت و له‌سه‌ر شانۆی مێژوو كوردان بسڕێته‌وه.» گوتیشی، كورد هه‌میشه لایه‌نگری ئاشتی و دۆستایه‌تی بووه، به‌ڵام سه‌ری بۆ زوڵم دانه‌نه‌واندووه.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ناوبراو گوتی، «مانگرتنه‌كه‌مان له‌پێناو شكاندنی گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر ئیمڕاڵییه، تێكۆشانی ڕێبه‌رایه‌تی، بوێری به ئێمه ده‌به‌خشێ و به‌و هێزه‌ی هه‌مانه ڕێبه‌رایه‌تی ئازاد ده‌كه‌ین. سڵاو ده‌نێرین بۆ هه‌موو مانگرتوانی كوردستان و هه‌نده‌ران.»
s.m