كوردستانیان له برۆكسل دژبه گۆشه‌گیری خۆپیشاندانیان كرد
له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا به‌مه‌به‌ستی شكاندنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان خۆپیشاندانێك به‌ڕێوه‌چوو.
له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا به‌مه‌به‌ستی شكاندنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان خۆپیشاندانێك به‌ڕێوه‌چوو.
كوردانی به‌لجیكا، ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا، هۆڵندا، سویسرا و زۆر وه‌ڵاتی دیكه‌ی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانیان به‌یانیی ئه‌مڕۆ له وێستگه‌ی ناوه‌ندیی شه‌مه‌نه‌فه‌ری برۆكسل كۆبوونه‌وه و به به‌شداریی زیاتر له هه‌زار كه‌س ده‌ستیان به ڕێپێوان كرد.
له ڕیزی پێشه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران ژنانی له‌چك سپی هه‌بوون كه سه‌رنجیان ڕاده‌كێشایه سه‌ر به‌رخۆدانی دایكان له باكووری كوردستان و توركیا. له‌و چالاكییه‌كه چه‌ندین ڕێكخراو و لایه‌ن به‌شدار بوون. نوێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی كورد له ئه‌ورووپا (TJK-E)، كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (كه‌نه‌كه)، پارتیی یه‌كێتیی دیموكراتی (په‌یه‌ده)، به‌ره‌ی ڕه‌نج و ئازادی، پارتیزان، كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی پشتیوانی له زیندانییانی سیاسیی، بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی یه‌كگرتووی گه‌لان (HBDH)، په‌رله‌مانتارانی پێشووی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) و چه‌ندین لایه‌نی دیكه به‌شدار بوون.
له چالاكییه‌كه‌دا ئاماژه به كرده‌وه نامرۆڤایه‌تییه‌كان و سیاسه‌تی گۆشه‌گیری دژبه ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و زیندانییانی سیاسی كرا. داوا كرا زیندانییانی سیاسی ئازاد بكرێن. ئاماده‌بوان درووشمه‌كانی «كوژه‌ر ئه‌ردۆغان»، «تێرۆریست ئه‌ردۆغان»، «بمرێ ڕژێمی توركی فاشیست»، «تێرۆریست توركیا» و «بژی به‌رخۆدانی زیندانه‌كان» گوترانه‌وه.
دوای كاتژمێرێك ڕێپێوان خۆپیشانده‌ران گه‌یشتنه مه‌یدانی لوكسه‌مبۆرگ له به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا و چالاكییه‌كه‌یان گۆڕی بۆ میتینگ.
s.m