كوردستانیانی ئه‌ورووپا نه‌ورۆزی به‌رخۆدانیان پیرۆز كرد
كوردستانیانی ئه‌ورووپا به درووشمی «هه‌موو شوێنێك عه‌فرینه، هه‌موو شوێنێك به‌رخۆدانه» له زۆر شار نه‌ورۆزیان پیرۆز كرد.
كوردستانیانی ئه‌ورووپا به درووشمی «هه‌موو شوێنێك عه‌فرینه، هه‌موو شوێنێك به‌رخۆدانه» له زۆر شار نه‌ورۆزیان پیرۆز كرد.
له شاره‌كانی دیوسبۆرگ، فرایبۆرگ، هامبۆرگ، زاربروكه‌ن و شتوتگارت-ی ئه‌ڵمانیا، كۆپنهاگنی پایته‌ختی دانمارك، ده‌نهاگ-ی هۆڵه‌ندا، ستراسبۆرگ، مارسیلیا و نایس و رێننس-ی فه‌ڕه‌نسا، ڤیه‌ننای پایته‌خت و ئینسبروك-ی نه‌مسا و وه‌ڵاتی ئوسترالیا كوردستانیان و دۆستانیان ڕژانه مه‌یدانه‌كانی نه‌ورۆز و به ڕۆحی به‌رخۆدانی عه‌فرین نه‌ورۆزیان پیرۆز كرد.
كوردستانیان به درووشمی «بژی به‌رخۆدانی عه‌فرین» و «هه‌موو شوێنێك عه‌فرینه، هه‌موو شوێنێك به‌رخۆدانه» و چه‌ندان درووشمی دیكه به چالاكی ئاپۆرائاسا جه‌ژنی نه‌ورۆزی به‌رخۆدانیان پیرۆز كرد. كوردستانیان سڵاویان بۆ به‌رخۆدانی عه‌فرین نارد و داگیركاری ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانیان ئیدانه كرد.
له چالاكییه‌كاندا ئاگری نه‌ورۆز كرایه‌وه و ئاماده‌بوان له ده‌وری ئاگر گۆڤه‌ندیان كرد. چه‌ند درووشم و سترانی شۆڕشگێڕیان گوت و سه‌رنجی ڕێبوارانیان بۆ سه‌ر به‌رخۆدانی عه‌فرین و كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا ڕ‌اكێشا.
s.m