كوردستانیانی هامبۆرگ دژی ئه‌مه‌ریكا خۆپیشاندانیان كرد
له شاری هامبۆرگی ئه‌ڵمانیا كوردستانیان دژی بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌رباره‌ی ٣ شۆڕشگێڕه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستان، خۆپیشاندانیان كرد.
له شاری هامبۆرگی ئه‌ڵمانیا كوردستانیان دژی بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌رباره‌ی ٣ شۆڕشگێڕه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستان، خۆپیشاندانیان كرد.
ناڕه‌زایه‌تیی كوردستانیانی هه‌نده‌ران و دۆستانیان دژی بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌رفره‌وان ده‌بن. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له شاری هامبۆرگی ئه‌ڵمانیا خۆپیشاندانێك ساز كرا و ئیدانه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مه‌ریكا كرا كه دژی پێشه‌نگه‌كانی په‌كه‌كه جه‌میل بایك، مووراد قه‌ره‌یلان و دووران كاڵكان ده‌ریكردووه.
خۆپیشانده‌ران له شه‌قامی مۆنكه‌بێرگ كۆبوونه‌وه و به گوتنه‌وه‌ی درووشمی جیاجیا پشتیوانی‌یان بۆ په‌كه‌كه دووپات كرده‌وه و سروودی «بڕۆنه پێش»یان گوت. بڕیاره ڕۆژی سێشه‌ممه (سبه‌ینێ)ش كاتژمێر ١٧ له گه‌ڕه‌كی یونگفه‌رشتیگ-ی هامبۆرگ بۆ هه‌مان مه‌به‌ست چالاكییه‌ك ساز بكرێت.
s.m