٣ ساڵ به‌ر له ئێستا جۆش و خرۆشێكی گه‌وره هه‌بوو. ته‌نیا ٢ ڕۆژی مابوو بۆ هه‌ڵبژاردنی ٧ی حوزه‌یرانی ٢٠١٥. خه‌ڵك به‌شێوه‌یه‌كی ئاپۆرائاسا ڕوویان له مه‌یدانی ستاسیۆن ده‌كرد. بڕیاربوو دوای دوو ڕۆژ ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئاكه‌په تووشی شۆك بكه‌ن. بڕیاربوو ئاكه‌په له‌و ڕۆژه‌دا سه‌روه‌رییه‌كه‌ی له په‌رله‌مان له‌ده‌ستبدات. هه‌ده‌په به به‌ده‌ستهێنانی ڕێژه‌ی ١٣.١%ی ده‌نگه‌كان هه‌موو حیساباته‌كانی ئاكه‌په بۆ ده‌سه‌ڵات تێكبدات.
كات: ٥ی حوزه‌یرانی ٢٠١٥، شوێن: ئامه‌د. ئاپۆڕای گه‌ل چاوه‌ڕوانی وتاری هاوسه‌رۆكی ئه‌و كاته‌ی هه‌ده‌په سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش بوو. سه‌ر له ئێواره بوو، كه‌شوهه‌وا زۆر گه‌رم بوو. له مه‌یدانی میتینگه‌كه، ئاڵاكانی هه‌ده‌په و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌شه‌كانه‌وه.
له‌ناكاو له‌سه‌ر چه‌ند ته‌له‌فزیۆنێك كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ ڕووماڵی میتینگه‌كه ده‌كرا، هاواری «ئامبولانس هه‌ڤاڵان»، «موزیك ببڕن» بیسترا. هه‌ندێك كه‌س كه له مه‌یدانه‌كه بوون هێشتا نه‌یانزانیبوو كه چی بووه. ته‌قینه‌وه بۆ هه‌ندێك كه‌س ئیدی بووه به به‌شێك له ژیانی ڕۆژانه.
له به‌رده‌م محاویله‌ی كاره‌با له لای ڕاستی سه‌كۆی میتینگه‌كه، یه‌ك به‌دوای یه‌ك دوو ته‌قینه‌وه ڕوویاندا. كاتژمێر ١٧:٥٥ بوو. له‌سه‌ر سه‌كۆ هاواری «ڕێڕه‌و بكه‌نه‌وه» و «ئامبولانس» ده‌كرا. دوای ئه‌وه‌ی كه ئاپۆڕای گه‌ل ڕێی كرده‌وه، ڕاستیی هێرشه‌كه ئاشكرا بوو. ٥ كه‌س شه‌هید بوون و زیاتر له ٤٠٠ كه‌سیش بریندار بوون.
ڕه‌مه‌زان یڵدز (١٦ ساڵان)، نه‌جاتی كوولوور (٤٧ ساڵان)، شێخمووس كاچان (٣٤ ساڵان)، جڤان ئارسلان (١٧ ساڵان) و عه‌لی توركمه‌ن (٦٥ ساڵان) به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه ژیانیان له‌ده‌ستدا.
دوو بۆمب كه له زبڵدانێك جێگیركرابوون، ته‌قیبوونه‌وه. ئاشكرا بوو كه هێرشكار «ئۆرهان گۆنده‌ر»ی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵانه كه خه‌ڵكی شاری سه‌مسووری باكووری كوردستانه. بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرا كه ئه‌ندامی داعشه. ناوبراو ڕۆژێك دوای ته‌قینه‌وه‌كه له شاری دیلۆك-ی باكووری كوردستان ده‌ستگیركرا و خرایه زیندان.
له دوای هێرشه‌كه، ده‌رباره‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه زۆر به‌ڵگه ئاشكرا بوون. له بنه‌ڕه‌تدا زۆر كه‌س ده‌یزانی كه ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانی داعش په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵ و به‌رفره‌وانیان هه‌یه. ناسنامه‌ی هێرشكار، مامه‌ڵه‌ی حكوومه‌تی توركیا له‌گه‌ڵ هێرشه‌كه، په‌یوه‌ندیی پۆلیس و هه‌واڵگری به هێرشه‌كه، شێوه‌ی لێپرسینه‌وه و ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی كه كران، سه‌رنجه‌كان ده‌به‌نه سه‌ر ئه‌نقه‌ره.
ده‌وڵه‌ت بكوژه‌كه‌ی باش ده‌ناسی
به‌شێك له‌و به‌ڵگانه‌ی كه ئاشكرا بوون:
- بنه‌ماڵه‌ی گۆنده‌ر دوای ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌یان چووه‌ته نێو داعشه‌وه، والییه‌ت و ئاسایشی ده‌وڵه‌تیان ئاگادار كردۆته‌وه.
- بنه‌ماڵه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری ئه‌و كاته ئه‌حمه‌د داودئۆغلو قسه‌ی كردووه، به‌ڵام به بنه‌ماڵه‌كه گوتراوه: «به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌بووه به ١٨ ساڵان، به‌رپرسان ناتوانن هیچ بكه‌ن.»
- ١٥ی ئایاری ٢٠١٥، واته نزیكه‌ی مانگێك به‌ر له هێرشه‌كه، به‌هۆی هه‌واڵپێدانێك، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی سه‌مسوور ته‌بلیغاتی بۆ بنه‌ماڵه‌ی گۆنده‌ر ناردووه. له ته‌بلیغاته‌كه‌دا هاتووه كه گۆنده‌ر به «كه‌سێكی تیرۆریستی ونبوو» داده‌نرێت و به‌م شێوه‌یه به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن. بنه‌ماڵه‌كه له‌سه‌ر ئه‌مه وته‌یان لێ وه‌رگیراوه.
دوو ڕۆژ دوای كۆمه‌ڵكوژییه‌كه ده‌ستگیركرا
ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه ئاشكرا بوون ته‌نیا ئه‌وه‌نده نه‌بوون، به‌ڵكو چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه‌ش هه‌ن:
- گۆنده‌ر دوو ڕۆژ به‌ر له هێرشه‌كه، له هۆتێلێكی ئامه‌د له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌چووه‌ته سه‌ربازی لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه. دواتریش ئازاد كراوه.
تۆماری نوێی گۆنده‌ر له لای پۆلیس نه‌بوو:
وه‌زیری دادی ئه‌و كاته كه‌نان ئیپه‌ك دانی به‌وه دانا كه برایه‌كی ئۆرهان گۆنده‌ر به ناوی ئه‌نگین گۆنده‌ر له ١٥ی ته‌مووزی ٢٠١٤ سه‌ردانی دادگه‌ی كردووه له سه‌مسوور و به‌فه‌رمی ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه كه گۆنده‌ر دیار نییه و له‌وانه‌یه چووبێته نێو داعش.
وه‌زیر لێدوانێكی سه‌یری دا و هه‌وڵی دا كه ده‌وڵه‌ت له‌ژێر به‌رپرسیاره‌تی لابدات. به گوته‌ی وه‌زیر، داواكاری گشتی سه‌ردانی براكه‌ی ئۆرهان گۆنده‌ری خستۆته نێو سیسته‌می ڕاگه‌یاندنی ته‌ونی دادی نه‌ته‌وه‌یی. به‌ڵام ئه‌م دۆسیه‌یه به ناوی تۆمه‌تبار ئۆرهان گۆنده‌ر تۆمار نه‌كراوه، به‌ڵكو به‌ناوی ئه‌نگین گۆنده‌ری برای تۆمار كراوه. وه‌زیر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه به‌هۆی ئه‌مه، كاتێك له UYAP (سیسته‌می ئاگاداریی نه‌ته‌وه‌یی دادوه‌ریی نیشتیمانی) لێكۆڵینه‌وه بكرێت، شتێكی ئاساییه كه ناوی گۆنده‌ر ده‌رنه‌كه‌وێت. دوای هه‌وڵه‌كانی «ئاساییكردن»ی حكوومه‌ت، سه‌رۆكی سه‌ندیكای دادوه‌ران موسته‌فا كاراداغ گوتی: شتێكی به‌م شێوه‌یه ڕێی تێناچێت. كاراداغ ده‌ستنیشانی كرد كه پێویسته ناوی ئۆرهان گۆنده‌ر-ی ونبوو له تۆماری UYAP جێگیركرابا. ئاشكرا نه‌كرا كه بۆچی ناوی ئۆرهان گۆنده‌ر تۆمار نه‌كراوه.
له‌ژێر كۆنتڕۆڵی میت، ده‌ربازی سووریا بووه
٣ی ئابی ٢٠١٥ ده‌رباره‌ی ڕۆڵی ده‌وڵه‌ت له كۆمه‌ڵكوژیی ئامه‌د-دا، لێدوانێكی نوێ درا. ئه‌و كاته كۆمه‌ڵكوژییه‌كی دیكه ئه‌نجامدرابوو. ٢٠ی ته‌مووزی ٢٠١٥ له ئه‌نجامی كۆمه‌ڵكوژییه‌ك له پرسووس ٣٤ كه‌س ژیانیان له‌ده‌ستدابوو.
- ڤه‌لی ئاگبابا یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی گشتیی پارتی گه‌لی كۆماری - جه‌هه‌په ده‌ستنیشانی كرد ئۆرهان گۆنده‌ر و بكه‌ری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پرسووس «عه‌بدولره‌حمان ئالاگۆز» له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگریی میللی (میت) ده‌ربازی سووریا بوون و دواتر گه‌ڕاونه‌ته‌وه. ئاگبابا گوتی: «ئێمه ده‌توانین بڵێین كه حكوومه‌ت داعشی خستۆته ژێر باڵی خۆی و ده‌یپارێزێت. له چالاكیی بۆمبه‌ییدا له ئامه‌د و پرسووس، كه‌موكوڕییه‌كی زۆر گه‌وره هه‌یه. ئه‌وانه‌ی چوونه‌ته ڕیزی داعش، ئه‌وانه‌ی له پرسووس و ئامه‌د هێرشی بۆمبییان ئه‌نجامدا، له‌ژێر كۆنتڕۆڵی میت ده‌ربازی سووریا بوون و گه‌ڕاونه‌ته‌وه.»
هه‌وڵدان بۆ شاردنه‌وه‌ی بكه‌ری ڕاسته‌قینه
له لێپرسینه‌وه‌كاندا ده‌ستنیشان كرابوو كه گۆنده‌ر ٦ مانگ له كه‌مپه‌كانی داعش له سووریا په‌روه‌رده‌ی بینیوه، دواتر ٦ی ئایاری ٢٠١٥ گه‌ڕاوه‌ته‌وه توركیا و له ٢ی حوزه‌یران ده‌ربازی ئامه‌د بووه.
دوای ئه‌وه‌ی كه زانیاری له دوای زانیاری ئاشكرا بوون و ده‌وڵه‌ت تۆمه‌تبار كرا، داواكاری گشتیی ئامه‌د به بیانووی «چه‌ند زانیارییه‌ك كه كاریگه‌ری له به‌ڕێوه‌چوونی لێپرسینه‌وه ده‌كات، له ڕاگه‌یاندندا بڵاوكرانه‌وه» بڕیاری به‌نهێنی ڕاگرتنی دۆسیه‌كه‌ی دا. پێشتریش دادوه‌ران له به‌رانبه‌ر زۆر دۆسیه و لێپرسینه‌وه‌كان، به‌مه‌به‌ستی شاردنه‌وه‌ی كرده‌وه‌كانی ده‌وڵه‌ت و پاراستنی تاوانباران،چه‌ندین جار هه‌مان بڕیاریان داوه.
له دانیشتنی دادگه‌دا، زانیاری نوێ ئاشكرا بوون
- ده‌رباره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه، له‌گه‌ڵ ئۆرهان گۆنده‌ر، هه‌ریه‌كه له ئیسماعیل كۆركماز، موسته‌فا كلنچ، بورهان گۆك و تۆمه‌تباری هه‌ڵاتوو ئولهامی بالی دادگه‌یی كران. جگه له‌و كه‌سانه، لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكی دیكه نه‌كرا. ده‌رباره‌ی تۆمه‌تباران ٥ جار داوای سزای زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی قورس، له ٤ هه‌زار و ١٠١ ساڵ هه‌تا ٦ هه‌زار و ٣١٨ ساڵ بۆ تاوانباران كرا.
- مانگی ئایار له‌سه‌ر داوای پارێزه‌ری سته‌ملێكراوان، به‌بڕیاری چوارده‌مین دادگه‌ی سزای ئاسلیه‌ی ئامه‌د، لێكۆڵینه‌وه له شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه كرا. ده‌رباره‌ی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه، دواتر ڕاپۆرت ئاماده ده‌كرێت.
- ٣١ی ئایار، له دوازده‌مین دانیشتنی دووه‌مین دادگه‌ی سزای گرانی سینجانی ئه‌نقه‌ره، ده‌ركه‌وت كه یه‌كێك له تۆمه‌تباران به ناوی ئیسماعیل كۆركماز مانگێك به‌ر له كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ئامه‌د، له دیلۆك به پۆلیسی ناوخۆی گوتووه: «له توركیا چه‌ند شتێك ڕوو ده‌دات»
s.m