كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ (IHD) له ئامه‌د كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانی سازكرد ده‌رباره‌ی ئه‌و سه‌رباز و پۆلیسانه‌ی له لایه‌ن په‌كه‌كه به دیل گیراون. كۆمه‌ڵه‌كه ڕایگه‌یاند، له ساڵی ٢٠١٥ به‌دواوه ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌رباز، پۆلیس و ئه‌ندامانی هه‌واڵگریی توركیا له كاتی شه‌ڕدا له لایه‌ن په‌كه‌كه به دیل گیراون.
ئاژانسی هه‌واڵی فورات - ANF ڕۆژی ٧ی حوزه‌یران\١٧ی جۆزه‌ردان په‌یامی ده‌نگ و ڕه‌نگی ٩ سه‌رباز و پۆلیسی به‌دیلگیراوی بڵاوكرده‌وه كه ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان ده‌رده‌بڕی له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ی كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌ت هیچ ڕێكارێكیان نه‌گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ به‌ردانیان. ئه‌و دیلانه داوایان له پارته‌سیاسییه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل كرد كه له‌پێناو به‌ردانیان هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ.
له كۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ (IHD) ڕایگه‌یاند، تا ئێستا چه‌ندین جار له‌م دۆسیه‌یه‌دا هه‌وڵی خۆیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ و چه‌ندین سه‌رباز، پۆلیس و سیڤیلی به‌دیلگیراویان ڕاده‌ستی خانه‌واده‌كانیان كردووه‌ته‌وه. به گوێره‌ی لێدوانی IHD ماوه‌ی ٣ ساڵه به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌ڕ نه‌یانتوانیوه نێوانگیری بكه‌ن و سه‌رباز و پۆلیسه دیله‌كان ڕاده‌ستی خانه‌واده‌كانیان بكه‌نه‌وه.
«بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بێت، پێویستی به وه‌ستاندنی شه‌ڕ هه‌یه. توركیا له سووریا و عێراق سه‌ربازه‌كانی خۆی له جوگرافیایه‌كی به‌رفره‌وان بڵاوكردووه‌ته‌وه. ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌تایبه‌تی ده‌ستنیشانی بكه‌ین كه ئه‌مه به گوێره‌ی قانوونه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ناڕه‌وایه.»
كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند: له‌م پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌دا، توركیا ده‌یه‌وێت له‌نێو خاكی عێراق و له هه‌رێمی كوردستان بنكه‌ی سه‌ربازیی هه‌میشه‌یی درووست بكات و ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ئه‌نجام بدات. ئه‌مه له قانوونه نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ناوه‌شێته‌وه.
ڕێكخراوه‌كه داوا ده‌كات «به‌زووترین كات ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی سوپای توركیا بوه‌ستێنرێن و یه‌كه‌سه‌ربازییه‌كان بگه‌ڕێندرێنه‌وه نێو توركیا. ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت بۆ هه‌وڵه‌كانی ئاشتی بڕه‌خسێت.»
له درێژه‌ی كۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كرا كه كێشه‌ی كورد ته‌نیا به ڕێگه‌ی ئاشتیانه و دیموكراتیانه چاره‌سه‌ر ده‌بێت و به سیاسه‌تی شه‌ڕ چاره‌سه‌ر ناكرێت.
كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ داوای له بنه‌ماڵه‌ی سه‌رباز و پۆلیسه دیله‌كان، حكوومه‌ت، پارته‌كان و كاندیده‌كانی سه‌رۆك كۆماری كرد كه گوێ له‌و سه‌رباز و پۆلیسه دیلانه بگرن كه ٧ی حوزه‌یران\١٧ی جۆزه‌ردان په‌یامیان ناردووه.
«گوێ له‌و سه‌رباز و پۆلیسانه بگرن كه ٧ی حوزه‌یران\١٧ی جۆزه‌ردان په‌یامیان نارد. ئه‌وان هاوڵاتی و كارمه‌ندی ئامنیه‌تی ئه‌م وه‌ڵاته‌ن. له‌پێناو به‌ردانیان ده‌ست به هه‌وڵه‌كانتان بكه‌ن و په‌راوێزیان مه‌خه‌ن. به‌تایبه‌تی بانگه‌واز ئاراسته‌ی سه‌رۆك و نوێنه‌رانی پارته‌سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین؛ ئایا ئێوه بابه‌تی سه‌رباز و پۆلیسه به‌دیلگیراوه‌كان ده‌كه‌نه ڕۆژه‌ڤی خۆتان؟ ئێوه كه‌ی باسی ئه‌وان ده‌كه‌ن؟»
IHD ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی له ئه‌گه‌ری دانوستان و نێوانگیریدا، به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵسن و سه‌رباز و پۆلیسه دیله‌كان وه‌رگرنه‌وه و ڕاده‌ستی كه‌سوكاریان بكه‌ن.
s.m